Erbil 21°C سێشەممە 24 ئەیلوول 02:19

دەست بە دروستکردنی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی بەردەڕەش کرا

کوردستان TV
100%

قایمقامی قەزای بەردەڕەش ئاشکرایکرد ، دوای ئەوەی رەزامەندی لەسەر دروست کردنی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی بەردەڕەش درا ، دەست بە دروست کردنی نەخۆشخانە کرا ، کە ملیارێک و 500 ملیۆن دیناری بۆ تەرخان کراوە.
قایمقامی قەزای بەردەڕەش ، خەلیل مەحمود ئۆسێ رایگه‌یاند: لەلایەن دەستەی وەبەرھێنان بڕیاردرا کە نەخۆشخانەیەک بۆ قەزای بەردەڕەش بە گوژمەی ملیارێک و 500 ملیۆن دینار دروست بکرێت کە خێرخوازێک پارەکەی بۆ دابین کردووە ،کە ئەمەش ھەنگاوێکی گرنگە ،چونکە بەردەڕەش پێویستی بەنەخۆشخانە ھەیە.
خەلیل مەحمود ئۆسێ گوتیشی: دروست کردنی نەخۆشخانەکە دەستی پێکردووە ولەماوەیەکی نزیکیشدا بەردی بناغەی بەفەرمییش بۆ دادەنرێت ولەماوەی یەک ساڵ پێویستە نەخۆشخانەکە تەواو بکرێت وبکەوێتە خزمەت ھاوڵاتیان ناوچەکە.
 راشیگه‌یاند: زەوی بۆ دابین کراوە لەنزیک دادگای بەردەڕەش وبنکەی تەندروستی خازر لەو قەزایە دروست دەکرێت ، کە ئێستا بەردەوام کاری تێدا دەکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.