له‌سه‌ر بڕیارى سه‌رۆک بارزانى 500 یه‌که‌ى نیشته‌جێبون له سنوورى پارێزگاى سلێمانى به‌سه‌ر که‌سوکارى (پرۆژه‌ى کانى سپىدا دابه‌ش ده‌کرێت.
سه‌رده‌شت محەمه‌د، به‌رپرسى به‌شى شه‌هیدانی ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تیى پارێزگاى (سلێمانى- هه‌ڵەبجه)ى پارتى دیموکراتى کوردستان، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند: "له درێژه‌ى هه‌وڵە به‌رده‌وامه‌کانى پارتى دیموکراتى کوردستان بۆ خزمه‌تکردنى زیاترى کەسوکارى شه‌هیدان له سنوورى پارێزگاى سلێمانى و به بڕیارى جه‌نابى سه‌رۆک بارزانى 500 یه‌که‌ى نیشته‌جێبون له چوارچێوه‌ى (پرۆژه‌ى کانى سپى) به‌سه‌ر خانه‌واده‌ى سه‌ربه‌رزى شه‌هیداندا دابه‌ش ده‌کرێت و ئێستا ڕێکاره سه‌ره‌تایییه‌کان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌ستى پێ کردووه".
گوتیشى: "ڕووبه‌رى هه‌ر خانوویه‌ک (٢٠٠ م)ـە و دابه‌شکردنیان به‌پێى کۆمه‌ڵێک مه‌رج و ڕێنمایى ده‌بێت، له‌وانه ده‌بێ که‌سه‌که شه‌هیدى فعلى بێت و ئه‌وله‌ویه‌تی زیاتریش بۆ ئه‌و خانه‌وادانه‌یه که زیاتر لە شه‌هیدێکیان هه‌یه".
ڕوونیشى کرده‌وه: "له ماوه‌ی ڕابردوودا پارتى دیموکراتى کوردستان له ڕانیه و دووکان و ده‌ربه‌ندیخان و سیروان، پارێزگاى هه‌ڵەبجەش پرۆژه‌ى هاوشێوه‌ى هه‌بووه و که‌سوکارى شه‌هیدان سوودمه‌ند بوون، بێگومان پرۆسه‌که بۆ داهاتووش به‌رده‌وام ده‌بێت".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.