Erbil 25°C دووشەممە 23 ئەیلوول 22:28

له‌ئه‌نجامی هێرشێکی داعش بۆ سه‌ر هێزه‌ ئه‌منییه‌کان له‌ باکووری به‌غدا 2 پۆلیس کوژران

هێزه‌ ئه‌منییه‌كان
کوردستان TV
100%

له‌ باكووری به‌غدا داعش هێرشی كرده‌ سه‌ر هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و به‌هۆیه‌وه‌ دوو پۆلیس كوژران. 

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی بڵاویكرده‌وه‌ به‌یانی ئه‌مرۆ هێزه‌ عێراقییه‌كان هه‌ڵمه‌تێكیان بۆ سه‌ر تیرۆریستانی داعش ئه‌نجامدا له‌ تارمییه‌ی باكووری به‌غدا و به‌هۆیه‌وه‌ دوو پۆلیس كوژران. 

گوتیشیان له‌و هه‌ڵه‌ته‌دا بۆ سه‌ر داعش ژماره‌یه‌ك چه‌كدار كوژران و برینداربوون، ئه‌وانی دیكه‌ش هه‌ڵاتن. 

به‌پێ زانیاری ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا ژماره‌یه‌كی زۆر چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و نیشان شكێن و ئۆتۆمبیلی سه‌ربازییان كه‌وتۆته‌ ده‌ست. 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.