بهڕێوهبهرایهتى پۆلیسی ههولێر له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگهیاند: بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی باشوور، دوای ئاگادارکردنەوەیان لە بوونی دوو حاڵەتی دزیکردنی زێڕ و پارە لە گەڕەکی مامۆستایان، دەستبەجێ دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد و توانییان بە کەمتر لە (24 کاتژمێر) سێ تۆمەتبار بە ناوەکانی (م. خ. ح) و (ح. غ. ح) و (د. ز. ح) بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی دزی دەستگیر بکەن.
ڕاشیگهیاند: هەرسێ تۆمەتبار دانیان نا بە تاوانەکەیاندا، بۆیە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (443) لە یاسای سزادان، ڕاگیران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.