بەهۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێوە، هەژدەهەمین پاڵەوانێتیی جیهانی فۆرمولا وەن، ژاپۆن گراند پریکس هەڵوەشێندرایەوە.
بەپێی راگەیەندراوێک کە لە ماڵپەڕی فۆرمولا وەن-دا بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە کە کۆتا هەفتەی کێبڕکێکە کە بڕیاربوو لە مەیدانی سوزوکا لە رۆژانی 8-10ی تشرینی دووەم بەڕێوەبچێت، بەهۆی پەتای کۆرۆنای ئەمساڵ ئەنجام نادرێت.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئیدارەی فۆرمولا وەن بەمەبەستی پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییەی کە لە وادەکانی کێبڕکێکەدا روویداوە، دەستی بە کارەکانی کردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.