لە پێناو پاراستنی سامانی ئاو و باشتر بەڕێوەبردنی ئاوی خاوێن لە هەرێمی كوردستان، لەسەر ئاستێكی باڵای پەیوەست بەو سێكتەرە، یەكەم كۆبوونەوەی داڕشتن و دانانی بەرنامە بۆ ستراتیژی پاراستنی سامانی ئاو لە هەرێمی كوردستان بەڕێوە چوو.
وەک جێبەجێکردنی ڕاسپاردەی کۆبوونەوەی پێشووی تایبەتی ئەنجوومەنی وەزیران سەبارەت بە پرسی ئاو، ئەمڕۆ چوارشەممە (18ی ئابی 2021) دووەم كۆبوونەوەی فراوان بە ئامادەبوونی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، كەمال محەمەد، وەزیری كارەبا و د. محەمەد شوكری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان، پارێزگاری هەولێر، پارێزگاری سلێمانی، جێگری پارێزگاری دهۆك، پارێزگاری هەڵەبجە، سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆكانی گەرمیان و ڕاپەڕین، و ژمارەیەک ڕاوێژکار و بەڕێوەبەری گشتیی تایبەتمەند بەسترا، تێیدا گفتوگۆ لەسەر پرۆژەی ستراتیژیی بەڕێوەبردنی ئاو كرا كە لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو خرایە ڕوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.