Erbil 11°C شەممە 11 کانوونی دووەم 10:58

له‌ ساڵیادی کۆچی دوایی هونه‌رمه‌ند (فوئاد ئه‌حمه‌د) دا

کوردستان TV
100%


هونه‌رمه‌ند فوئاد ئه‌حمه‌د ناوی ته‌واوی (فوئاد ئه‌حمه‌د سلێمان)ه‌، له‌هۆزی نانه‌كه‌لی یه‌، باوكی هونه‌رمه‌ندی خوالێخۆشبوو (ئه‌حمه‌د ته‌بیب) یه‌كێك بووه‌ له‌ كه‌سایه‌تییه‌ ناسراوه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌و هه‌ولێر به‌گشتی.
هونه‌رمه‌ند (فوئاد ئه‌حمه‌د) له‌ساڵی 1932 له‌گوندی (عه‌وێنه‌)ی سه‌ر به‌شاره‌دێی گوێڕ چاوی به‌ژیان هه‌ڵهێناوه‌، ساڵی 1940 چۆته‌ قوتابخانه‌ پاشان خانه‌ی مامۆستایانی لادێ‌ی له‌ دهۆك ته‌واو كردووه‌، له‌سه‌ره‌تا له‌ گوندی عاڵڵا و گردعازه‌بان چه‌ند شوێنێكی دیكه‌ ده‌شتی هه‌ولێر  بووه‌ته‌ مامۆستا، دووجار هاوسه‌رگیری ئه‌نجامداوه‌ (8) منداڵی هه‌بووه‌، كوڕه‌ گه‌وره‌ی (كامه‌ران)و كچه‌ گه‌وره‌كه‌ی (په‌یمان)خانه‌.
هونه‌رمه‌ندی خوالێخۆشبوو له‌ساڵی 1959 تاكو 1970 لێپرسراوی جوڵانه‌وه‌ی هونه‌ری بووه‌، بۆ یه‌كه‌مجار ساڵی 1955 چۆته‌ ئێستگه‌ی به‌غدا، یه‌كه‌م سرودی به‌ناوی (نه‌ورۆز) تۆمار كردووه‌، له‌ساڵی 1959 گۆرانی (ئه‌میره‌كه‌م)ی تۆمار كردووه‌، ئینجا گۆرانی (نامه‌كه‌ت گه‌یشت) و (سروه‌ی به‌یان)و له‌گه‌ڵ چه‌ند گۆرانییه‌كی تر... له‌ساڵی 1963 بۆ یه‌كه‌مجار به‌ڕه‌ش‌و سپی یه‌كه‌م گۆرانی به‌ناوی (ئه‌ی بووكی تازه‌) تۆماركرد تاوه‌كو ساڵی 1986 نزیكه‌ی سه‌د گۆرانی له‌ئێستگه‌و په‌نجا گۆرانیش له‌ته‌له‌فزیۆن تۆمار كردووه‌. دوای ته‌مه‌نێكی دوورودرێژ له‌خزمه‌تی هونه‌ری كوردی.
فوئاد ئه‌حمه‌د هونه‌رمه‌نده‌كی دیاری گۆڕه‌پانی هونه‌ری كوردییه‌، حه‌زی هونه‌ر هه‌ر له‌ منداریه‌وه‌ په‌لكێشی كرد لۆ ناو به‌حری پڕ گه‌وهه‌رو له‌عل و ئه‌لماس وهه‌نده‌ك جار حوت، چونكه‌ ڕێیه‌كی ئاسانی هه‌رنه‌بژارد نه‌خاسمه‌ له‌و سه‌رده‌مه‌ی كه‌ ئه‌و لێی ژیا، به‌رێ حوتی باوی ناو كۆمه‌لگا و حه‌زیای تانه‌و ته‌شه‌ری ده‌وروبه‌ر، خۆبه‌خشی وقوربابی ده‌ویست، بوێرانه‌ قۆری خۆی لێ هه‌ر كردو چوه‌ ناو گێژاوی ده‌ریا هاروهاجه‌كه‌، ئه‌و خه‌ركی گوندی عه‌وێنه‌یه‌ ،كوڕی ئه‌حمه‌د ته‌بیبی بوو، كه‌ ئه‌و سه‌رده‌می ناوبانگه‌كی كه‌موێنه‌ هه‌بوو.

یه‌كه‌ك له‌ سیفه‌ته‌ هونه‌ریه‌كانی مامۆستا فواد ئه‌حمه‌د ،ئه‌و قۆناغه‌كانی پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانی به‌كردار پراكتیزه‌ ده‌كرد، سات به‌سات له‌گه‌ڵ قۆناغی له‌دایكبونی به‌رهه‌مه‌كه‌ی ده‌ژیا ئه‌گه‌ر زێتر رونی بكه‌مه‌وه‌بكه‌مه‌وه‌ مه‌به‌سته‌كه‌م، یه‌كه‌مجار په‌پوله‌ ئاسا بۆنی ناسكترین وكاریگه‌رترین شیعری ده‌كرد،شیعر ه‌كه‌ی به‌ خه‌تی خۆی ده‌نوسیه‌وه‌ له‌ باخه‌ڵی لای چه‌پ سه‌ره‌وه‌ی دڵی داده‌نا له‌گه‌ل رسته‌و وشه‌كان ده‌ژیا، له‌پێشه‌ خۆی ده‌نده‌نه‌ ی(زه‌مزه‌م) ده‌كرد، تا ئاوازی بۆ داده‌نا، كاره‌كی جوانی لێ ده‌هاته‌ به‌رهه‌م،چونكه‌ خاوه‌ن ڕۆشنبیریه‌كی فراوان بوو، تێكستی باش و خراپی له‌یه‌كدی هاوێر ده‌كرد له‌كاته‌كی زۆره‌ك له‌ گۆرانی بێژه‌كان گۆرانی فۆلكلۆریان ده‌گۆته‌وه‌.
مخابن له‌رۆژی سێشه‌ممه‌ رێكه‌وتی (17/8/2004) هونه‌رمه‌ند فوئاد ئه‌حمه‌د بۆ هه‌تا هه‌تایی ماڵئاوایی له‌هونه‌رو كوردستان كرد، دوای پێنج رۆژی له‌كۆچی دوایی له‌رۆژی 22/8/2004 له‌رێوه‌رسمێكی شكۆداردا له‌شاری هه‌ولێر ته‌می پیرۆزی هونه‌رمه‌ند (فوئاد ئه‌حمه‌د) گه‌یشته‌وه‌ خاكی كوردستان‌و له‌ گۆرستانی (كارگه‌ی قیر) به‌خاك سپێردرا.
ئا- كامران
 

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.