بۆ رۆحی هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو سابیر كوردستانی گروپی موزیكی لوڕ گۆرانی (من غه‌ریبم)ی هونه‌رمه‌ندی كۆچكردووسابیر كوردستانی نوێ ده‌كه‌نه‌وه.
گۆرانییه‌كه له‌لایه‌ن هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند كه‌نار ته‌ها و نزار زێوه‌یی به‌شێوه‌ی دوێت نوێ كراوه‌ته‌وه، پێشكه‌ش به رۆحی هونه‌رمه‌ند كۆچكردوو سابیر كوردستانی كراوه.
شایانی باسه گۆرانی (من غه‌ریبم) له ئاوازوهۆنراوهی خودی هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو سابیر كورستانییه ،له‌لایه‌ن نزار زێوه‌یی نوێكراوه‌ته‌وه ، له ستۆدیۆی گرۆپی موزیكی لوڕ تۆمار كراوه كاری میكس و ماسترینگ له‌لایه‌ن نزار زێوه‌یی بۆ كراوه ،كاری وێنه‌گرتنی به‌رهه‌مه‌كه له‌لایه‌ن دیار مه‌هدی ئه‌نجمام دراوه .
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.