نرخی نەوت بۆ ڕۆژی دووەم دابەزی، ئه‌مڕۆ هه‌ینی پاش ئەوەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە هۆشداریدا کە داواکاری بۆ بەرهەمە خاوەکان خواست له‌سه‌ری كه‌م بۆتەوە به‌هۆی بەرزبوونەوەی ژماره‌ی توشبووانی كۆڤید 19 لە سەرتاسەری جیهاندا حکومەتەکانی ناچار کرد بۆ دووبارە سەپاندنی سنوورداریی لەسەر جوڵە، بۆیه ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وتی برێنت 49 سەنت دابەزی، واته به‌رێژه‌ی له سه‌دا 0.7 بۆ هەر بەرمیلێک وه نرخی هه‌ر به‌رمیلێك به 70 دۆلار و 88 سه‌نت مامه‌له‌ی پێوه‌كرا.
هه‌روه‌ها نرخی نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی به رێژه‌ی له سه‌دا 0.8 دابه‌زینی تۆمار كرد و هه‌ر به‌رمیلێك به 68 دۆلار و 60 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.