كورتهێنانى بوودجەى حكوومەتى فیدراڵیى ئەمریكا لە مانگى تەمووزدا، بە بەراورد لەگەڵ هەمان قۆناغى ساڵى پار، نزیكەى پێنج هێندە زیادی كردووە و گەیشتووەتە ٣٠٢ ملیار دۆلار.
وەزارەتى گەنجینەی ئەمریكا، راپۆرتى بوودجەی مانگى تەمووزى بڵاوكردەوە.
بەپێى راپۆرتەكە، كورتهێنانى بوودجەى حكوومەتى فیدراڵى لە مانگى تەمووزى ساڵى دارایى ٢٠٢١ كە لە یەکى تشرینى یەكەمى ٢٠٢٠وە دەست پێ دەكات و لە ٣٠ى ئەیلوولى ساڵى ٢٠٢١ كۆتایى دێت، بە ٣٠٢ ملیار دۆلار هەژماركراوە.
چاوەڕوانییەكانى بازاڕ بە ئاراستە ئەوەوە بوو كە كورتهێنانى بوودجە ٣٠٧ ملیار دۆلار بێت.
هاوكات كورتهێنانى بوودجەى ئەمریكا لە هەمان مانگى ساڵى رابردوودا، نزیكەى ٦٣ ملیار دۆلار بوو و بەمشێوەیە، ئەو كورتهێنانەى كە لە مانگى تەمووزى ئەمساڵدا تۆماركراوە بە بەراوورد لەگەڵ هەمان مانگى ساڵى پاردا، پێنج هێندە زیادی كردووە.
خەرجییەكانى بوودجە لەم مانگەدا، بە بەراوورد لەگەڵ هەمان مانگى ساڵى رابردوو، سەدا ١٠ كەمی كردووە و بۆ ٥٦٤ ملیار كشاوەتەوە، هاوكات داهاتەكانى بوودجە بە رێژەى سەدا ٥٤ زیادی كردووە و بۆ ٢٦٢ ملیار دۆلار دابەزیوە.
- كورتهێنانى بوودجەى ١٠ مانگى ساڵى دارایى دوو ترلیۆن و ٥٠٠ ملیار دۆلارە
لە مانگى تەمووزەوە كە دەكاتە دەیەم مانگى ساڵى دارایى ٢٠٢١، كۆى گشتیى كورتهێنانى بوودجە لە وڵاتەكەدا بە بەراوورد لەگەڵ هەمان قۆناغى ساڵى رابردوودا سەدا ١٠ كەمی كردووە و بووە بە دوو ترلیۆن و ٥٠٠ ملیار دۆلارە. كورتهێنانى بوودجە لە هەمان مانگى ساڵى رابردوودا، دوو ترلیۆن ٨٠٠ ملیار دۆلار تۆماركرابوو.
هاوكات خەرجییەكانى بوودجە لە ماوەى ١٠ مانگى ساڵى داراییدا، بە بەراوورد لەگەڵ هەمان قۆناغى ساڵى پار، نزیكەى سەدا چوار زیادی كردووە و بۆ پێنج ترلیۆن ٨٠٠ ملیار دۆلار بەرزبووەتەوە و داهاتەكانى بوودجەش نزیكەى سەدا ١٨ زیادبوونى بەخۆوە بینیوە و گەیشتووەتە سێ ترلیۆن ٣٠٠ ملیار دۆلار.
كورتهێنانى بوودجەى ئەمریكا لە ساڵى دارایى ٢٠٢٠دا، بەهۆى پەتاى ڤایرۆسى كۆرۆناوە بەكۆى گشتى سێ ترلیۆن ١٠٠ ملیار دۆلار ئاستێكى پێوانەیى تۆماركردبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.