Erbil 34°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 14:27

پڕۆژەیەکی گرنگی کارەبا لە هەولێر کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە

کوردستان TV
100%

 له‌ راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: پڕۆژەیەکی گرنگی کارەبا لە هەولێر کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە کە دانیشتوانی باداوە، کارێزان، حەمرین و دارەتوو سوودی لێ دەبینن.
وه‌زاره‌تی كاره‌با رایده‌گه‌ێنێت: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه‌ 12 ى 8 ى 2021 ،  دەست بە جێبەجێکردنی پرۆژەی (دەرهێنانی 4 فیدەر لەناو وێستگەکانی باداوەی نوێ بۆ چارەسەرکردنی بارزۆری فیدەرەکانی کارێزان 2+1، حەمرین6، باشوور 7+1، باداوە 12 و دارەتوو)  کرا. 
راشیده‌گه‌یه‌نن: پرۆژەکە لە رۆژی 22 حوزەیرانی رابردوو لە تەندرێکی ئاشکرادا بە گوژمەی (821,327,200) هەشت سەد و بیست و یەک ملیۆن و سێسەد و بیست و حەوت هەزار و دووسەد دینار بە کۆمپانیایه‌ك دراوه‌ و بڕیارە لە ماوەی 60 رۆژدا تەواوی بکات.


شوان عه‌زیز
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.