وهزیری ناوخۆی حکومەتی ههرێم رایگەیاند: پڕۆژه یاسایهك بۆ رێكخستنی كاری كۆمپانیا ئهمنییهكان ئامادهكراوه و دوای دهرچوونی ئهو یاسایه له پهرلهمان كاروباری كۆمپانیا ئهمنییهكان به یاسا رێكدهخرێن.
ئهمرۆ دووشهممه 9/8/2021 رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکومەتى هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند: ئەمڕۆ لە پەرلەمان تاوتوێی کۆمپانیا ئەمنییەکانیان کردووە و تێکەڵییەک و بۆشاییەکی یاسای لە کاری کۆمپانیا ئەمنییەکاندا ھەبووە.
وەزیری ناوخۆ لەگەڵ لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش لە پەرلەمانی کوردستان دەربارەی پڕۆژەیاسای کۆمپانیا ئەمنییە تایبەتییەکان کۆبوونەوە، لە كۆنگرهیهكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئەو پڕۆژە یاسایە هەلی کاری زۆر بۆ گەنجان دەرەخسینێت، هەر کەسێك مووچەخۆری حکومەت بێت ناتوانێت لە کۆمپانیا ئەمنییەکان کار بکات ئاسکراشیکرد لە هەرێمی کوردستان نزیکەی 68 کۆمپانیای ئەمنی هەیە کە دەبێت دوای دەرچوونی یاساکە خۆیان لەگەڵی بگونجێنن.
وهزیری ناوخۆ گوتیشی: بڕیاردراوە کە دەبێت کارمەندی کۆمپانیا ئەمنییەکان موچەخۆری حکومەت نەبن، راشیگهیاند: ئەمە رێکخستنی بوارەکەیە و هەلی کاری زۆر بۆ گەنجان دەرەخسێت و لەو شوێنەی کارمەندەکە کاردەکات دەبێت لە ژێر یاسایەکدا بێت.
راشیگەیاند: لە کابینەی نۆیەم سەرۆکی حکومەت گرنگییەکی تایبەتی بەوە داوە کە رێکخستنەوە لە کۆمپانیا ئەمنییە تایبەتەکان بکرێت.
لهبارهی پێدانی كامێراكانی چاودێری به كهرتی تایبهت، دووپاتی كردهوه كه کامێراکانی چاودێری نادرێت بە کەرتی تایبەت.
لهبارهی نهخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا، رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوەخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: رەوشی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەئاستێکی بەرز دایە رۆژانە زیاتر لەدوو هەزار هاووڵاتی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان تووشی ئەم ڤایروسە دەبن هاوکات چەندین هاووڵاتیش بەهۆی ئەم ڤایرۆسەوە گیان لە دەست دەدەن تاوەکو ئێستا ئەو رێکارانەی لیژنەی باڵای بەرەنگار بوونەوەی ڤایرۆشی کۆرۆنا گرتوویەتیە بەر بەشێوەیەکی سنووردارە لەئەگەری چاودێری کردن و بەدواداچوونی راپۆرتی رێکخراوی تەندروستی جیهانی و وەزارەتی تەندروستی و بەرزبوونەوەی ژمارەی زیادبوونی مەترسیەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا رێکارەکان گۆرانکاریان بەسەر دادێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.