Erbil 31°C شەممە 21 ئەیلوول 17:40

وان .. له‌ رووداوێکی هاتووچۆدا 10 که‌س برینداربوون

کوردستان TV
100%


لە قەزای باشکالە سەربە پارێزگای وان، سێ ئۆتۆمبێل بەیەکیاندادا و لە ئاکامدا، 10 کەس کە دووانیان منداڵ بوون، برینداربوون.
رووداوەکە لە نزیک ناوچەی ئۆرمەتاش لەسەر رێگای وان-هەکاری روویدا کاتێک دوو ئۆتۆمبێل بەیەکیانداداوە.
بەهۆی ئەوەی هەردوو ئۆتۆمبێلەکە بەر بارهەڵگرێک کەوتوون، 10 کەس برینداربوون کە دووانیان منداڵن.
دوابە دوای رووداوەکە ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن رەوانەی شوێنەکە کرا و برینداران گواسترانەوە نەخۆشخانەی گشتیی باشکالە.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.