Erbil 21°C ھەینی 20 ئەیلوول 22:38

 ئه‌ستۆن ڤێلا لیۆن بایلی جامایکی گواسته‌وه‌ ریزه‌کانی

کوردستان TV
100%

له‌میانی گواستنه‌وه‌كانی مێركاتۆی هاوینه‌، یانه‌ی ئه‌ستۆن ڤیلا به‌فه‌رمی لیۆن بایلی جامایكی و هێرشبه‌ری یانه‌ی بایه‌رلیڤه‌ركوزنی ئه‌لمانی گواسته‌وه‌ ریزه‌كانی، بایلی به‌پێی بۆندێك بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ و تا وه‌رزی دووهه‌زارو بیست وچوار دووهه‌زاروبیست وپێنج په‌یوه‌ندی به‌ ریزی ئه‌ستۆن ڤیلا كرد.

بڕی گرێبه‌سته‌كه‌شی سیی و دوو ملیۆن یۆرۆیه‌، بایلی ته‌مه‌ن بیست وسێ ساڵ له‌ وه‌رزی رابردوو توانیویه‌تی پازده‌ گۆڵ له‌ سه‌رجه‌م پێشبڕكێكان بۆ یانه‌ی لیڤه‌ركروزن تۆماربكات، لیۆن بایلی له‌ سالی دووهه‌زاروحه‌ڤده‌ له‌ یانه‌ی جینكی به‌لجیكیه‌وه‌ گواسترایه‌وه‌ بۆندسلیگاو په‌یوه‌ندی به‌ ریزی بایه‌رلیڤه‌ركوزن كرد.

ئه‌م یاریزانه‌ له‌ حوزه‌یرانی دووهه‌زارونۆزده‌ یه‌كه‌م یاری بۆ هه‌لبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی ئه‌نجامداوه‌.

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.