لە یارییەكی دۆستانەی ئامادەكاری و بەمەبەستی خۆئامادەكردن بۆ ڕكابەریەكانی وەرزی نوێ، یانەی بارسێلۆنا بووە میوانی یانەی ڕیدبۆل سالزبۆرگی نەمسایی و یاریەكەش لە یاریگای ڕیدبۆل ئارینا لە نەمسا بەڕێوەچوو، لەئەنجامدا، ڕیدبۆل سالزبۆرگ بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك سەركەوتنی بەدەستهێنا.
لە خولەكی 43، یاریزانی كڕواتی لوكا سوچیچ گۆڵێكی بۆ ڕیدبوڵ سالزبۆرگ تۆماركردو گێمی یەكەم بەم ئەنجامە تەواوبوو.
لە گێمی دووەم و لە خولەكی هەشتاودوودا، مارتن برایتوایتی دانیماركی گۆڵی بەرامبەری بارسای بەدەستهێناو ئەنجامەكەی یەكسان كردەوە.د
پاشان ناوەڕاستكاری ئەمەریكی، برێندێن ئارۆنسۆن گۆڵی دووەم و بردنەوەی ڕیدبوڵ سالزبۆرگی لە دواساتەكانی یاری تۆماركرد، یەكشەممەی داهاتوو لە جامی خوان گامبێرو لە دوایین تاقیكردنەوەی بۆ ڕكابەریەكانی وەرزی داهاتوو، بارسێلۆنا میوانداری یوڤێنتوس دەكات.
له یارییهکی دۆستانهدا ریدبۆل سالزبۆرگی نهمسای سهرکهوتنی بهسهر بارسێلۆنا تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.