ئەمرۆ پێنج شەمە ۲۹- ۷-٢٠٢١، عهلى حسێن بەرپرسى مەکتەبى پەیوەندییەکانى کوردستانى و عێراقى پارتى دیموکراتى کوردستان، پێشوازى لە ( جوشۆی لویس) بەرپرسى نوێی کاروبارى سیاسى وئابوری لە کونسلى گشتى ئەمەریکا لەکورستان کرد..
لە دیدارێکدا بەرپرسى پەیوەندییەکانى پارتى، بەخێرهاتن و پیرۆزباییى دەستبەکاربوونى بەرپرسی سیاسی و ئابوری لە کونسولى گشتیى ئەمەریکا لە هەرێمى کورستان کرد، هیواى سەرکەوتنى بۆ خواست و هەموو پشتگیرییەکى بۆ سەرکەوتنى ئەرکەکەى نیشان دا.
پاشان کورتەیەک لەرەوشى سیاسى ناوچەکە بەگشتی و هەرێمى کوردستان و عێراق و هەماهەنگییە سیاسیەکان و هەنگاوەکان بۆ باشترکردنی رەوشی و سیاسی و چاکسازییەکان و پێشکەوتنەکان لەهەموو ئاستەکان لەکوردستان خستەروو، هەروەها تەئکیدی کردەوە پارتی دیموکراتی کوردستان و هەرێمى کوردسان بە بایەخەوە لە پەیوەندییەکانى لەگەڵ ئەمەریکا دەڕوانیت و خوازیارى پەرەپێدانى زیاترى پەیوەندییەکان و بوارەکانى هاریکارى و هاوبەشیى نێوانیانە و وەک هەمیشە فاکتەرى ئارامى و سەقامگیرى لە عیراق و ناوچەکە دەبێت.
هاوکات جوشۆی لویس بەرپرسی سیاسی و ئابوری لە کونسلی ئەمەریکا خۆشحالی خۆی بەکارکردن لەهەرێمی کردستان دەربری و ستایشی پارتی دیموکراتی کوردستانی کرد، بۆ پاڵپشتی لەدیالۆگی نێوان ئەمەریکاو عێراق لەپێناو سەقامگیری ئاسایشی لەناوچەکە کرد، هەروەها خواستى ئەمەریکاى بۆ بەردەوامیى پەیوەندییەکان و برەودان بە بوارەکانى هاوبەشى لەگەڵ هەرێمى کوردستان لە هەموو پرسەکانى سیاسى و ئابورى بەهێز کردنی موئەسەساتەکانی و چارەسەر کردنی کێشەکان و شەری تیرۆر کردەوە، هاوکات تەئکیدی لە پەیوەندی و هەماهەنگی بەهێز لەنێوان پێکهاتە و حزبە سیاسیەکانی کوردستان لەپێناو چارەسەر کردنی کێشەکان و لەگەل حکومەتی فیدڕاڵ پێشکەوتنی کوردستان کردەوە.
پاشان هەردوولا دۆخى عیراق و هەرێمى کوردستان، هەڵبژاردنەکانى داهاتووى عیراق و دیالۆکی نێوان ئەمریکاو عێراق، دەرفەت و تەحەددییەکان، هەڕەشە و مەترسییەکانی سەر دیموکراسی، بەرەنگاربوونەوەى داعش و چەند پرسێکى دیکەى جێى بایەخى هاوبەش، بەشێکى دیکەى دیدارەکە بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.