فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان لەبارەی بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیران كه بریاڕیدا سۆران و زاخۆ بکرێن بە ئیدارەی سەربەخۆ پهیامێكی بڵاوكردهوه.
خەڵکی خۆشەویستی سۆران و زاخۆ
پیرۆزباییەکی گەرمتان ئاراستە دەکەین بەبۆنەی بوونی هەردوو سنووری سۆران و زاخۆ بەئیدارەی سەربەخۆ، ئەوەی مایەی دڵخۆشییە ئەم بڕیارە یەکێک بووە لە بەڵێنەکانی کارنامەی پارتی لەکاتی هەڵبژاردن و هەروەها بەڕێز جەنابی سەرۆک وەزیران کاک مەسرور بارزانی.
ئێمە بۆ ئەوە دڵخۆشین ئەم بڕیارە خزمەت و پاڵپشتی و بوژانەوەی زیاتری ئەم دوو دەڤەرە بەدوای خۆیدا بهێنێت و خەڵکی زاخۆو سۆران و تەواوی کوردستان شایەنی زۆرترین خزمەتن.
زاخۆو سۆران دوو ناوچەی قوربانیدەرو پڕ لە تێکۆشەربوون بەدرێژایی مێژووی خەباتی کوردایەتی، بەڕێز سەرۆک بارزانی لەچەندین بۆنەی جیاوازدا پەسنی ئەم دوو دەڤەرە ئازیزەی کردووە وەک دوو ناوچەی خاوەن ئیرادەو خەبات.
پیرۆزبێت لە خەڵکی کوردستان و خەڵکی سۆران و زاخۆو بەهیوای خزمەت و ئاوەدانی.
فراکسیۆنی پارتی
لە پەرلەمانی کوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.