Erbil 8°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 06:21

ئیتلاعات 2 خوشکی کورد ئه‌شکه‌نجه‌ ده‌ده‌ن

کوردستان TV
100%

لە رۆژانی رابردوودا ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ دوو خوشکیان بانگ كردووه‌  و ئەشکەنجەیان داون و   داوایان لێ کردوون براکەیان واز لە چالاکییەکانی بهێنێت.

 رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه‌:  له‌ رۆژانی رابردوودا  ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ دوو خوشکیان بەناوەکانی "هاجەر ئەرسزادە" تەمەن 41 ساڵ و " کولسووم ئەرسزادە" تەمەن 38 ساڵیان بانگهێشت كردووه‌ ،  ماوەی هەشت کاتژمێر لێکۆڵینەوەیان له‌گه‌ڵیاندا ئه‌نجامدراوه‌ و دواتر ئه‌شكه‌نجه‌ دراون.
 

بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی ئەرسزادە كه‌ به‌ هه‌نگاوی راگه‌یاندووه‌، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ لە ساڵانی رابردوودا بەردەوام ئەو دوو خوشکەیان بانگ کردووە و داوایان لێ کردوون کە گوشار بێنن بۆ براکەیان کە لە وڵاتی  نه‌رویژ ڕۆژنامەنووسە واز لە چالاکییەکانی بهێنێت.

سەرچاوەکە کە نه‌یووستووه‌ ناوی ئاماژه‌ پێبكرێ و له‌ درێژه‌ی وته‌كانیدا به‌هه‌نگاوی راگه‌یاندووه‌ :  دوایین جارێ کە ئەو دوو خوشکە بۆ ئیدارەی ئیتلاعات بانگ کراون داوایان لێ کراوە تا نووسراوەیەک واژۆ بکەن، ئەوانیش ئاماده‌ی ئه‌و واژووه‌ نه‌بوون و بەو هۆیەوە کەوتوونەتە ژێر ئازار و ئەشکەنجەی ئیتلاعات بە شێوەیەک کە باسک و دەستی هاجەر تووشی برینی قورس بووە کە لەو وێنانەی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ ئاسەواری شین بوونەوەی بە دەستیەوە دەبینرێت.

سنار ئەرسزادە تەمەن 39 ساڵ و خەڵکی شنۆ، ساڵی2011 وەک پەنابەر چۆتەوە وڵاتی نه‌رویژ و لە رۆژنامەکانی Friheten, Radikal portal و Utrop چالاکی هەیە و رووداوەکانی کوردستان لەم رۆژنامانە رووماڵ ئەکات.

 هەروەها له‌ ساڵی 2015 ،  یەکەمین کتێبی خۆی بە ناوی "هەتاوی تاریک لە سەر ئاسمانی کۆڵانە تەنگەکان" بڵاو کردۆتەوە و کتێبی دووهەمیشی ئامادەی چاپ و بڵاوبوونەوەیە.

كوردستان TV

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.