وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: پرۆژەی ستراتیژیی پێکەوە بەستنی کارەبای ھەرێمی کوردستان لەگەڵ عێراق و تورکیا گه‌یشتووه‌ته قۆناغی كۆتایی.
ڕاشیگه‌یاندووه: پڕۆژەی هێڵی گواستنەوەی 400 KV نێوان هەرێمى كوردستان و عێراق و تورکیا، درێژایی هێڵی پرۆژەکە 17 کیلۆمەتره و توانایی گواستنەوەی 1000 مێگاوات کارەبای هەیە.
له‌باره‌ی گرنگی پڕۆژه‌كه‌شه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان وه‌زاره‌تی كاره‌با ڕایگه‌یاندووه:
- کێشەی دابەزینى ڤۆڵتیە و بارزۆری لەسەر توڕی کارەبای هەرێم چارەسەر دەکات.
- لە ڕێگاى ئەم هێڵەوە دەتوانرێت وزەی کارەبا لە تورکیاوە بۆ هەرێم و عێراق بگوازرێتەوە و کۆنتڕۆڵی هێڵەکەش بەدەست وەزارەتی کارەبای ھەرێمەوە دەبێت.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه: پرۆژەکە تا کۆتایی ئەم مانگە تەواو دەکرێت و ماوەکەشی ٤٥ رۆژە و بە تێچوونى (4.5) ملیۆن دۆلار جێبەجێ کراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.