Erbil 10°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 20:28

یه‌ک به‌رمیل خاوی برێنت به‌ 73 دۆلار و 92 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوەدەکرێت

کوردستان TV
100%

لە بازاڕه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت به‌ 73 دۆلار و 92 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوەدەکرێت.

دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت گه‌یشته 74 دۆلار و 84 سه‌نت و رۆژه‌كه‌ی به‌ 73 دۆلار و 70 سه‌نت ته‌واوكرد.

ئه‌مڕۆش له‌ كاتژمێر 09:29ەوە، نرخەکەی به‌ به‌راورد به‌ كاتی داخستنی بازاڕ به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 0،30 بەرزبووەتەوە و به‌ 73 دۆلار و 92 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌دەکرێت.

لە هەمان کاتدا یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس (WTI) به‌ 72 دۆلار و 11 سەنت فرۆشرا.

هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە کاتێکدایە کە سەرەڕای بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بەتایبەتی جۆری دەلتای ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەرانسەری جیهاندا، بەڵام چاوەڕوان دەکرێت کارەکانی وەرگرتنی ڤاکسین، پەتاکە کۆنترۆڵ بکات.

به‌پێی داتاكانی ماڵپه‌ڕی Ourworldindata.org، تا ئێستا زیاتر له‌ سێ ملیار و 890 ملیۆن دۆز ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان به‌كارهێندراوه.

لە لایەکی دیکەوە، سەرەڕای بڕیاری گرووپی ئۆپیک پڵاس کە پێکهاتووە لە ئۆپیک و ژمارەیەک وڵاتی بەرهەمهێنەری دەرەوەی ئۆپیک بۆ زیادکردنی بەرهەمی رۆژانە نەوت بە قەبارەی 400 هەزار بەرمیل، شارەزایان ئاماژە بەوە دەکەن کە چاوەڕوانن لە بەرامبەر زیادبوونی خواست لەسەر نەوت بازاڕی نەوتی جیهانی کراوە بێت.

ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌درێت كه‌ ره‌نگه‌ لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان 74 دۆلار و 20 سه‌نت بۆ 74 دۆلار و 66 سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان 73 دۆلار و 74 سه‌نت بۆ 73 دۆلار و 28 سه‌نت بمێنێته‌وه‌.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.