له‌میانه‌ی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به ئاينده‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا د. عـیرفـان عـەزیـز ـ پسپـۆڕ لە پەیوەندیی نێودەوڵەتی رایگه‌یاند :
گه‌ری چواره‌می نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا درێژه پێده‌ری دانوستانه‌كانی پێشتره ، ئێستا ئه‌مه‌ریكا به ستراتیژیه‌تێكی نوێوه هاتۆته ناو رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئه‌ویش دژایه‌تی كردنی به‌ره‌ی روسیا و چینه كه ئێستا 68%ی وزه‌ی عێراق له ژێر ده‌ستی روسیایه
ئه‌مه‌ریكا زیاتر هێز به كار دێنێت ، كه‌چی چین و روسیا هێزی نه‌رمی به‌كار هێناوه له رێگه‌ی گفتوگۆوه . گه‌شه‌سه‌ندنی روسیا و چین له ماوه‌ی 6 ساڵی رابردوودا ، بووه‌ته مه‌ترسی بۆ ئه‌مه‌ریكا .
دوو ئه‌گه‌ر هه‌ن مانه‌وه و نه‌مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ، به‌تایبه‌تی كشاندنه‌وه‌ی هێزی شه‌ڕكه‌ر ئه‌گه‌ری زۆره بكشێنه‌وه . به‌لام هێزه‌كانی دیكه‌ی مهشقكهر ئه‌وان ده‌مێننه‌وه ، ئه‌مه‌ریكا 80 ملیاردۆلاریشی ته‌رخان كردووه له 5 ساڵی داهاتوو له ته‌واوی كه‌رته‌كان له عێراق خه‌رج بكات . كه له 33 به‌ند پێكهاتووه ئه‌و رێككه‌وتنه كه ته‌واوی بواره‌كان ده‌گرێته‌وه ، ئێرانیش هه‌وڵ ده‌دات ئه‌و رێككه‌وتنه واژوو نه‌كرێت و جێبه‌جێ نه‌كرێت .
ئه‌مه‌ریكا ستراتیژیه‌تێكی نوێ له عێراق په‌یره‌و ده‌كات ، زیاتر خۆی له پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیل ده‌بینێته‌وه .
دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.