له راگهیاندراوێكدا ، وهزارهتی پێشمهرگهی ههرێمی كوردستان بڵاویكردهوه: ئەمڕۆ دووشهمه 26/7/2021 ، لە درێژەی ئەو کۆمەک و هاوکاریانەی هاوپەیمانان پێشکەش بەهێزی پێشمەرگەی کوردستانی دەکەن، بەشێک لەو هاوکاریانە گەیشتنە دەست هێزەکانی پێشمەرگە.
وهزارهتی پێشمهرگه رایدهگهێنێت: لە ڕێورەسمێکی تایبەتدا بەئامادەبوونی ئەفسەرانی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە و هاوپەیمانان، واژووی پێدان و وەرگرتنی ئەو هاوکاریانە لە لایەن هاوپەیمانان و وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا.
شایانی باسە ئەو هاوکاریانە لە چوارچێوەی پرۆگرامێکی تایبەتە لە رێگەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە پێشکەش بە پێشمەرگە دەکرێت، بۆ لەناو بردن و تێکشاندنی داعش و گرووپە تیرۆرستیەکان.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.