له راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه: له 27 ى ئه‌م مانگه‌وه ماوه‌ی كوژاندنه‌وه‌ی پێوه‌ری زیره‌ك له 45 خوله‌كه‌وه بۆ 20 خولهك كه‌مده‌كرێته‌وه.
وه‌زاره‌تی كاره‌با رایدهگهێنێت: هەر پێوەرێکی زیرەکی هاوبەشی کارەبا بۆ ماڵان 40 ئەمپێر کارەبا بۆ هاوبەشەکە دابین دەکات و، لە ئەگەری بەکارهێنانی کارەبا لەم رێژەیە زیاتر، کارەباکەی بۆ ماوەیەک دەکوژێتەوە، تا دوایی جار دەگەیشتە 45 خولەک.
وه‌زاره‌تی كاره‌با راشیدهگهێنێت: لە پێناو هاوکاری کردنی هاووڵاتیان و بە دەنگەوە هاتنی داواکارییەکانیان بڕیاریدا، ماوەی کوژاندنەوەی پێوەرەکە لە 45 خولەکەوە بۆ 20 خولەک کەم بکرێتەوە.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌بادا هاتووه: داوا لە هاوبەشانی کارەبا دەکەین بە پێی ئەم بڕە کارەبایەکە بۆیان دیاریکراوە، بەکار بێنن و یارمەتیدەری بەدیهێنانی دادپەوەری لە پرۆسەی دابەشکردنی کارەبا بن.
وه‌زاره‌تی كاره‌با ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات: لەم لینکەی خوارەوە چۆنیەتی دروست بەکارهێنانی کارەبا بۆ پێشیگرتن بە کوژانەوەی پێوەرەکە خراوەتەڕوو:
https://www.facebook.com/731733593579816/posts/4140987242654417/
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.