به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه 26 ى 7 ى 2021 ، لهراگهیاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڵاویكرده‌وه: به هۆی رێژه‌ی تووشبوونی هاووڵاتییان به ڤایرۆسی كۆڕۆنا و زۆری ژماره‌كه‌وه ، د. سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی گه‌یشته پارێزگای دهۆك .
له راگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تدا هاتووه: له پلانێكی نوێی چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشان و دابینكردنی پێداویستی و ئاماده‌كاری باشتر ، نه‌خۆشخانه‌یه‌كی دیكه‌ی تایبه‌ت به كۆڕۆنا له دهۆك ده‌كرێته‌وه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی راشیدهگهێنێت: ره‌وشی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆڕۆنا زۆر خراپه و تا كاتژمێر 12 ى شه‌وی رابردوو، زۆرترین ژماره‌ی تووشبووان تۆماركراوه ، كه رێژه‌كه‌ی زۆره و زۆرترین تووشبووش له پارێزگای دهۆكه.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.