Erbil 4°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 05:11

خەسـرۆ گـۆران : کورد ئه‌گه‌ر هاوکاری یه‌کتر بکه‌ن له‌وانه‌یه‌ لەعێراق کورسی زیاتر به‌ ده‌ست بێنن

کوردستان TV
100%

له‌میانه‌ی به‌شداریكردن له‌ به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان رۆژەڤی کـوردسـتان خەسـرۆ گـۆران ـ بەرپرسی دەزگـای هـەڵبژاردنی پ.د.ک سه‌باره‌ت به‌ عـێـراق و بەردەوامیی ناسەقامگیری و هەڵبژاردنی پێشـوەخت رایگه‌یاند :

هه‌لبژاردنی پێشوه‌خته‌ ئه‌نجام بدرێت یاخود نا ، ئێمه‌ وه‌ك پارتی دیموكراتی كوردستان پابه‌ندین به‌وه‌ی رێكاره‌كان وه‌كو خۆی به‌رێوه‌ ببه‌ین به‌وه‌ی هه‌لبژاردنه‌كان وه‌كو خۆی و له‌ كاتی خۆی ئه‌نجام بدرێت ، كۆمسیۆنی باڵای هه‌لبژاردنه‌كانیش سووره‌ له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ كاتی دیاریكراوی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت و هه‌موو كارێكیكشیان كردووه‌ و هه‌نگاوی گه‌وره‌یان ناوه‌ له‌و باره‌وه‌ زۆر قۆناغیشیان بڕیوه‌ .

روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ كشانه‌وه‌ی مقته‌دا سه‌در په‌یامێك بوو بۆ لایه‌نه‌كانی شیعه‌ به‌وه‌ی هۆكارن له‌و بارودۆخه‌ی كه‌ هه‌یه‌ له‌ ناوه‌راست و باشووری عێراق . ته‌قاندنه‌وه‌ی ته‌وه‌ره‌كانی كاره‌با و سوتاندنی نه‌خۆشخانه‌كان ، ئه‌وانه‌ هه‌مووی دژایه‌تیه‌ دژی سه‌دریه‌كان ، به‌ڵام كشانه‌وه‌یان له‌ پرۆسه‌ی هه‌لبژاردن ئه‌وه‌ مانای ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ پرۆسه‌كه‌ به‌رێوه‌ ناچێت . كۆمسیۆنی بالا له‌ رووی هونه‌ریه‌وه‌ به‌رده‌وام ده‌بن له‌ كاره‌كانیان ، سه‌دریه‌كانیش وه‌كو لیست كشانه‌وه‌ی خۆیان به‌ فه‌رمی رانه‌گه‌یاندووه‌ .

له‌ رووی هونه‌ری ناتوانی هیچ لایه‌نێك بكشێته‌وه‌ به‌ڵام ده‌كرێت به‌شداری پرۆسه‌كه‌ نه‌كات . هه‌ندێ لایه‌نی بچووك ئه‌گه‌ر بڕیاری كشانه‌وه‌یان دابێت هیچ كاریگه‌ری نابێت له‌ سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی عێراق . ئه‌مجاره‌ رێژه‌ی به‌شداری زۆر زیاتر ده‌بێت له‌ هه‌لبژاردنه‌كانی پێشووتر ، چونكه‌ یارییه‌كه‌ گۆڕاوه‌ ، خه‌ڵكێكی زۆر خۆی كاندید كردووه‌ . نه‌خشه‌ی سیاسی له‌وانه‌یه‌ گۆرانكاری به‌ سه‌ر دابێت ، به‌ڵام به‌ شێوازێكی زۆر فراوان نابێت .

داخوازییه‌كانی شه‌قام بریتی بوو له‌ هه‌لبژاردنی پێشوه‌خته‌ ، ئه‌وه‌ش هاته‌ كایه‌وه‌ و حكومه‌ت بڕیاری دا هه‌لبژاردنی پێشوه‌خته‌ ئه‌نجام بدرێت ، به‌ڵام زۆر لایه‌ن دژی هه‌لبژاردنن و ده‌یانه‌وێت بۆ كاتێكی دیكه‌ دوابخرێت . به‌ڵام له‌ لایه‌كی دیكه‌ هیچ هه‌نگاوی دیكه‌ نه‌دراوه‌ بۆ خۆپیشانده‌ران له‌ به‌دیهێنانی مافه‌كانیان .

مالی كورد ئه‌گه‌ر یه‌ك هێز بێت ئه‌وا پێگه‌ی به‌هێز ده‌بێت ، به‌ بۆچوونی خه‌سرۆ گۆران ژماره‌ی كورسییه‌كان ئه‌و گۆرانكارییه‌ی به‌ سه‌ر نایه‌ت بۆ كورد . هیواشی خواست ماڵی كورد خۆی رێك بخاته‌وه‌ له‌ به‌غدا .

خه‌سرۆ گۆران ته‌ئكیدی كرده‌وه‌ كه‌ كورد ئه‌گه‌ر هاوكاری یه‌كتر بكه‌ن له‌وانه‌یه‌ كورسی زیاتر به‌ ده‌ست بێنن . سه‌باره‌ت به‌ ئاماده‌كاریه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند كه‌ پارتی له‌ سنووری 30 تا 35 بازنه‌ كاندیدمان هه‌یه‌ ، به‌ڵام تا ئێستا باره‌گاكانمان راده‌ست نه‌كراونه‌ته‌وه‌ .

هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وامه‌ بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه‌ له‌ ته‌واوی ناوچه‌كان . خه‌سرۆ گۆران گوتی : عێراق وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆیه‌ ، سه‌روه‌ری خۆی هه‌یه‌ ، بوونی هه‌ر هێزێك له‌ عێراق به‌ پێی رێككه‌وتنی دوو لایه‌نه‌یه‌ . بوونی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق گرنگی خۆی هه‌یه‌ ، شوێنێكی ستراتیژییه‌ و بوونی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق جیاوازه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ ئه‌فغانستان هه‌یه‌ . پێشبینیش ده‌كه‌م به‌وه‌ی عێراق و ئه‌مه‌ریكا بگه‌نه‌ رێكه‌وتن به‌ شێوه‌یه‌ك له‌ شێوه‌كان . نیوه‌ی عێراق له‌ گه‌ڵ كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا نین له‌ عێراق .

 

دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.