Erbil 11°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 10:19

گۆڕان: حکوومەتی هەرێم سەلماندی لە خەمی خەڵکدایە و دەبێ هەموان شانازی پێوە بکەین

کوردستان TV
100%


بەرپرسێكی بزووتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە بڕیاری كۆتاییهێنان بە لێبڕینی مووچەی فەرمانبەران، سەلماندی لە خەمی خەڵكی هەرێمی كوردستاندایە و دەبێ هەموان شانازیی پێوە بكەن.

شێخ کامیل نووری، بەرپرسی ڕایەڵەی پیشمەرگە دێرینەکانی بزووتنەوەی گۆڕان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: بڕیاری لابردنی لێبڕینی مووچەی فەمانبەران لە لایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە ھەنگاوێکی گرنگە و یەکێکە لە کارە باشەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، چونکە لێبڕینی مووچە كاریگەریی لەسەر لاوازکردنی جووڵەی بازرگانی و بازاڕ هەبوو، جگە لەوەی خەڵکی بەھۆی لێبڕینی مووچەوە ڕووبەڕووی قەیرانی دارایی بووبوونەوە، بەڵام بەھۆی بڕیارەکەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە، ئێستا خەڵکی دڵخۆشە و ھەمووی دەسخۆشی لەو بڕیارە گرنگە دەکەن.
راشیگه‌یاندووه‌: حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، زۆر باشترە لەوەی ئێمەی کورد لەبەر دەستی بێگانەدا بین و مووچەمان بۆ دابین بکات، ئەوە حکوومەتی ڕاستەقینەی خەڵکی کوردستانە، چونکە کاتێک داھاتی زیاد دەکات، بڕیار لەسەر ژیانی خەڵکی دەدات و کێشەی مووچەی فەرمانبەران ناھێڵێت، بۆیە دەبێ ھەموومان چاومان لەسەر حکوومەتەکەی خۆمان بێت و شانازیی پێوە بکەین.

شێخ کامیل نوری، بەرپرسی ڕایەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی بزووتنەوەی گۆڕان ئاماژەی بەوەش کردووه‌: حكوومەتی ھەرێمی کوردستان بەرامبەر بە خەڵكی كوردستان بەڵێنی خۆی بردە سەر و هەر لەگەڵ زیادبوونی داهاتەكەی، لێبڕینی مووچەی كۆتایی پێ هێنا و سەلماندی لە خەمی دۆخی خەڵكدایە، پێشتر بەھۆی قەیرانی دارایی و شەڕی داعش و ڤایرۆسی کۆرۆناوە حکوومەتی ھەرێم بڕیاری دابوو مووچە بە لێبڕینەوە دابەش بکات، ئێستا کاتێک حکوومەتی ھەرێمی كوردستان و بەغدا ڕێکک ەوتوون و داھات زیادی کردووە، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ئاوڕی جددی لە خەڵکەکەی دەداتەوە و کۆتایی بە لێبڕینی مووچە دەھێنێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.