وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق، ئاماری نوێی كۆڕۆنای راگه‌یاند:
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه 25ى 7ى 2021 له راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ژینگه‌ی عێراق بڵاویكرده‌وه: له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 9 هه‌زار و 147 كه‌سی دیكه له شاره‌كانی عێراقدا تووشی كۆڕۆنابوون.
راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه: هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا 8 هه‌زار و 492 كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه و 55 كه‌سیش گیانیان له ده‌ستداوه.
له سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆڕۆنا تا ئێستاكه 1 ملیۆن و 552 هه‌زار و 648 كه‌س تووشی كۆڕۆنابوون، له‌و ژماره‌یه‌شدا یه‌ك ملیۆن و 411 هه‌زار و 29 كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه و 287 كه‌سیش گیانیان له ده‌ستداوه.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.