چه‌ند زانیارییه‌ك ده‌رباره‌ی ته‌لی ددان
له ئێستادا چه‌ندین ته‌كتیك به‌كارده‌هێنرێت بۆ ریككردنهوهی ددان، كه یه‌كێك له رێگه‌كان دانانی ته‌لی ددانه، زۆربه‌ی خه‌ڵك له‌و باره‌یه‌وه پرسیار ده‌كه‌ن ئایا ته‌لی ددان زیان هه‌یه؟ له خواره‌وه سوود و زیانه‌كانی ده‌خه‌ینه‌ڕوو.
سووده‌كانی ته‌لی ددان
_ باشتركردنی كرداری جووین.
_ پاراستنی ددانه‌كان له زوو كلۆربوون.
_ پاراستنی پوك.
_ جوان ده‌ركه‌وتن و بڕوابه‌خۆبوونی كه‌سایه‌تی زیاد ده‌كات.
_ رێگریكردن له تووشبوون به كێشه و ئازاره‌كانی جومگه‌ی شه‌ویلگه.
زیانه‌كانی ته‌لی ددان
_ داخورانی ره‌گی ددان.
_ نه‌خۆشی پوك.
_ كێشه‌ی شه‌ویلگه.
زیانه‌كان له ئه‌نجامی دوو هۆكاره‌وه دروست ده‌بێت..
_ پشت گوێ خستنی كه‌سه‌كه له پاك رانه‌گرتنی ده‌م و ددانه‌كانی.
_ ناشاره‌زایی له هه‌ڵبژاردنی دكتۆر.
چه‌ند رێنماییه‌ك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌لی ددان داده‌نێن.
_ كاتێك ته‌لی راستكردنه‌وه داده‌نێیت بۆ ددانت پێویسته ره‌چاوی هه‌ندێك خواردن بكه‌یت و دوور بكه‌ویته‌وه لێیان بۆ نموونه ئه‌و خواردنانه‌ی زۆر ره‌قن یا جیڕن.
_ ته‌لی ددان هانده‌رێكه بۆ زیاتر كۆبوونه‌وه‌ی به‌كتریا له ناو ده‌م و سه‌ر رووی ددانه‌كان، ئاگاداربه پێویسته تۆ له كه‌سێكی ئاسایی زیاتر گرنگی به ده‌م و ددانت بده‌ی.
_ پێوسته هه‌ندێك كه‌ره‌سته‌ی پاككردنه‌وه‌ی تایبه‌ت به‌كاربهێنی، كه یارمه‌تیده‌ره بۆ پاككردنه‌وه‌ی نێوان ته‌ل و ددانه‌كانت له ده‌رمانخانه‌كاندا ئه‌م كه‌ره‌ستانه به‌رده‌سته.
_ پێویسته دوای هه‌موو نانخواردنێك ددانه‌كانت بشۆیت، نێوان ته‌ل و ددانه‌كانت پاك بكه‌یته‌وه.
ئا/ شه‌هلا ره‌شید
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.