لێكۆڵه‌رانی سه‌ربه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له میانی راپۆرتێكی 22 لاپه‌ڕه‌ییدا كه له‌باره‌ی دۆخی سووریا و داعشه‌وه ئاماده‌یان كردووه و پێشكه‌شی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیان كردووه، زانیاری نوێیان له باره‌ی داعش و رێگاكانی هاتووچۆی داعش ئاشكرا كردووه.
ئه‌و لێكۆڵه‌رانه له راپۆرته‌كه‌دا باسیان له‌وه كردووه كه شاری ئیدلێبی سووریا كه حاڵیحازر له ده‌ستی گرووپه توندڕه‌وه‌كانی نزیك له توركیایه، بووه‌ته ده‌روازه‌یه‌كی زۆر گرنگ بۆ هاتووچۆی داعش له نێوان توركیا و سووریادا.
له به‌رده‌وامی راپۆرته‌كه‌دا نووسراوه، ئیدلێب ده‌روازه‌ی هه‌ره گرنگی داعشه كه له رێگه‌ی توركیاوه به‌ره‌و جیهان ده‌كرێته‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و راپۆرته‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه ئه‌و توركه ئۆغوورانه، توركمهنستانییهكان و هاووڵاتییانی ئاسیای ناوه‌ڕاست كه له توركیا ده‌ژین سه‌رچاوه‌یه‌كی زۆر گرنگی دارایی و مرۆیین بۆ داعش و داعش له رێگه‌ی ئه‌وانه‌وه خۆی ده‌گه‌ینێته وڵاتانی دیكه و سه‌رچاوه‌ی دارایی و مرۆیی بۆ خۆی دابین ده‌كات.
ئه‌رده‌لان گۆران
نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان: ئیدلێب بووه‌ته ده‌روازه‌ی هاتووچۆی داعش له نێوان تورکیا و سووریادا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.