له یاریه‌كانی ئۆلۆمپیادی هاوینه‌ی تۆكیۆ كه ئێستا ركابه‌ریه‌كانی له وڵاتی ژاپۆن به‌رده‌وامه‌و له ماوه‌ی كه‌متر له دوو رۆژی خوله‌كه ژماره‌ی تووشبوان به ڤایرۆسی كۆرۆنا گه‌یشت123 كه‌س.
له دوایین ئاماریش ده‌ركه‌وتووه كه له ریزی شاندی وه‌رزشوانانی ئیتاڵیا 13 كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونه، شه‌ش وه‌رزشوانی بهشداربوووی یاریه‌كان و حه‌وت له به‌رپرسانی شاندی ئیتالیا هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنان و له ئه‌ندامانی دیكه‌ی شانده‌كه جیاكراونه‌ته‌وه.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان ئه‌و وه‌رزشوانانه‌ی كه تووشی ڤایرۆسه‌كه هاتوون، ده‌توانن به ته‌نیا مه‌شق بكه‌ن و دواتر به‌شداری له ركابه‌ریه‌كان و یاریه وه‌رزشیه‌كان بكه‌ن.
هه‌رچه‌نده ڕێكاری توند له تۆكیۆ و شاره‌كانی دیكه‌ی ژاپۆن گیراوه‌ته به‌رو ته‌واوی رێنماییه‌كان جێبه‌جێ ده‌كرێن له‌پێناو سه‌لامه‌تی وه‌رزشوانان و ته‌واوی به‌شداربووان، به‌لام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش رۆژانه ئاماری تووشبووانی كۆرۆنا له‌نێو شاندی وه‌رزشوانانی به‌شداربووی ئۆڵۆمپیاد زێتر ده‌بن.
دوایین كه‌سیش كه تووشی ڤایرۆسه‌كه هات ڕاهێنه‌ری هه‌لبژارده‌ی باسكه‌ی فه‌ره‌نسا بوو كه ئه‌ویش كه‌ره‌نتین كرا‌و له شاندی وڵاته‌كه‌ی جیاكرایه‌وه.
123 که‌س له ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆ تووشی ڤایرۆسی کۆڕۆنادهبن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.