به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ،پێشبینییه‌كانی کەش و هەواى ئەمڕۆ یەک شەممە و سبەى دووشەممەی بڵاوكرده‌وه و رایده‌گه‌ێنێت، سبەى پلەکانى گەرما بە نزیکەى 1 تا 2 پلە بە بەروارد بە ئەمڕۆ بەرزدەبێتەوە.
هه‌روه‌ها كه‌شناسی ئاماژه‌ی به‌مه‌شداوه كه بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرما بەردەوامى دەبێت و رۆژى سێشەمه دەگاتە بەرزترین ئاست لە ماوەى ئەم هەفتەیه‌دا .
بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراویش بۆ رۆژی سێشه‌ممه به‌م شێوه‌یه ده‌بێت..
سەنتەرى هەولێر45-46 پلە
سلێمانى 44-46پلە
دهۆک 44-45پلە
کرکووک 46-48 پلە
هەڵەبجە 44-46 پلە
لە ناوچەکانى باشوورى هەرێم بە تایبەت ئیدارەى گەرمیان وەک خانەقین و کەلار لە 50 پلە نزیک دەبێتەوە .
هه‌روه‌ها به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان پێشبینی كردووه كه رۆژى چوارشەم پلەکانى گەرما نزم دەبێتەوە بە نزیکەى 3-4 پلە دەچێتەوە سەر ئاستى ئاساى خۆى .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.