Erbil 10°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 22:04

دۆسیەی ئەمنی شاری سەدر رادەستی سوپای عێراق کرا

کوردستان TV
100%

 

دوای ئەو تەقینەوە خۆکوژییەی کە رۆژی دووشەممەی رابردوو لە شاری سەدر رۆژھەڵاتی بەغدا روویدا و بەھۆیەوە 30 کەس کوژران، دۆسیەی ئەمنی شارەکە رادەستی سوپای عێراق کرا.

لەمبارەیەوە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا، فەریق روکن ئەحمەد سەلیم لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەداوە کە لیوای 42ی سوپا بۆ بەڕێوەبردنی دۆسیەی ئەمنی شاری سەدر راسپێردراوە و گوتی: "لیوای چواری پۆلیسی فیدراڵیی عێراق کە پێشتر دۆسیەی ئەمنی شاری سەدری بەڕێوەدەبرد، گواستراوەتەوە بۆ قەزای مەدائن باشووری رۆژئاوای بەغدا".

گوتیشی: "ھێزەکانمان بەردەوام بەدواداچوون و وردبینی بۆ زانیاریە ھەواڵگرییەکان دەکەن سەبارەت بە بوونی ئۆتۆمبێلە بۆمبڕێژکراوەکان و خۆکوژان".

رۆژی دووشەممەی رابردوو تەقینەوەیەکی خۆکوژی بازاڕێکی میللی لە شاری سەدر رۆژھەڵاتی بەغدا کردە ئامانج و لە ئاکامدا، 30 کەس کوژران و 50ی دیکەیش برینداربوون.

لای خۆیەوە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەکە راگەیاند.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.