لە سەرتاسەری جیهاندا ژمارەی ئەو کەسانەی ڤایرۆسی کۆرۆنایان تێپه‌ڕاندووه و چاكبوونه‌ته‌وه سه‌د و حه‌فتا و پێنج ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاند.
بەگوێرەی ئاماره‌كانی ماڵپەڕی وێڵد مهیتهرز كه گرنگی به ئامار و داتاكانی په‌تای كۆرۆنا ده‌دات له سه‌رانسه‌ری جیهاندا سه‌رووی سه‌د و حه‌فتا و پێنج ملیۆن تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه و ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندووه.
لای خۆیه‌وه زانكۆی جۆنز هۆبكنزی ئه‌مه‌ریكی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كۆی ژماره‌ی تووشبووانی په‌تای كۆرۆنا له جیهاندا گه‌یشتۆته سه‌رووی سه‌د و نه‌وه‌د و دوو ملیۆن و چوارسه‌د و هه‌شتا و نۆ هه‌زار حاڵه‌ت كه له‌و ژماره‌یه‌ش چوار ملیۆن و سه‌د و سیی و حه‌وت هه‌زار كه‌س به په‌تاكه مردوون.
هه‌روه‌ها سه‌د و حه‌فتا و پێنج ملیۆن و سه‌د و چوار هه‌زار كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه و له ئێستادا سه‌رووی سێزده ملیۆن كه‌س هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنان كه هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ژماره‌ی هه‌ڵگرانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ یازده ملیۆن كه‌س نزم ببووه‌وه.
له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانیش ئه‌مه‌ریكا هه‌ر له پێشه‌نگی وڵاتانی جیهانه له ڕووی زۆری ژماره‌ی تووشبووان و مردووان به په‌تای كۆرۆنا دوای ئه‌ویش هه‌ریه‌ك له هیندستان، به‌رازیل، رووسیا، فه‌ره‌نسا له ریزبه‌ندی پێشه‌وه‌ی زه‌ره‌رمه‌ندترین وڵاتانی جیهان ده‌بینرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.