نوری بریمۆ رایگه‌یاند: سه‌رۆك بارزانی له كۆبوونه‌وه‌و سه‌رپه‌رشتیكردنی هه‌ولێر یه‌ك و هه‌ولێر دوو دیسانه‌وه له دهۆك هه‌موو هه‌وڵێكی دا بۆ كۆكردنه‌وه‌ی پارته سیاسییه‌كانی كورد له رۆژئاوا.
له‌میانه‌ی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ئامانجی په‌یه‌ده له گرتن و ئه‌شكه‌نجه‌دانی ئه‌ندامانی ( پارتی دیموكراتی كوردستان - سوریا ) نوری بریمۆ - ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی ( پارتی دیموكراتی كوردستان - سوریا ) رایگه‌یاند: پێشێلییهكی زۆر گه‌وره له لایه‌ن په‌یه‌ده‌وه به‌رامبه‌ر به ئه‌ندام و كادیرانی پارتی دیموكراتی كوردستان – سوریا ده‌كرێت، ئه‌و هه‌رێمه‌ی كورد له سوریا به‌ر له 9 ساڵ راده‌ستی پهیهدهكرا له لایه‌ن رژێمی ئه‌سه‌ده‌وه، به‌مه‌ش شۆرشی كوردی له‌و هه‌رێمه له‌ناوبرا، له عه‌فرین و له كۆبانی و له باژێری جه‌زیره هه‌مووی خۆپیشاندان و شۆرش بوونی هه‌بوو .
نوری بریمۆ روونیشیكرده‌وه كه له كاتی شۆرشی سوریا لایه‌نه سیاسییه‌كان نزیكه‌ی 11 پارت هه‌بوون پێكه‌وه كارمان ده‌كرد، ئێمه مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ رژێم نه‌كرد، ئه‌وه‌ش وای كرد ناوچه‌كه به وه‌كاله‌ت ته‌سلیم به په‌یه‌ده بكه‌ن، بوون به شوێنگره‌وه‌ی رژێمی به‌عس له ناوچه‌كه.
راشیگه‌یاند كه به‌رێز سه‌رۆك مسعود بارزانی له كۆبوونه‌وه‌و سه‌رپه‌رشتیكردنی هه‌ولێر 1 و هه‌ولێر 2 و دیسانه‌وه له دهۆك هه‌موو هه‌وڵێكی دا بۆ كۆكردنه‌وه‌ی پارته سیاسییه‌كانی كورد له رۆژئاوا ، به‌ڵام له بواری پراكتیكی نه‌توانراوه ئه‌و ماڵه رێك بخرێت چونكه په‌یه‌ده ئه‌و بواره‌ی نه‌دا .
نوری بریمۆ ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: كه كادیرانی پارتی هه‌رچه‌ند ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه بدرێت، ئه‌و پارته زیاتر به‌هێزتر ده‌بێت، ئه‌وان ( په‌یه‌ده ) ده‌یانه‌وێت مه‌مله‌كه‌تی ترس دروست بكه‌ن، ته‌نها بۆ رازیكردنی رژێمی سوریایه، په‌یه‌ده رۆژئاوای كوردستان كرده بهندینخانهیهكی گه‌وره.
سه‌باره‌ت به رۆڵی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: هه‌رێمی كوردستان به‌رامبه‌ر به رۆژئاوای كوردستان ئۆكسجینه ، هه‌رێم ده‌رگای خۆی بۆ ته‌واوی كوردانی رۆژئاوا كردۆته‌وه، له‌و باره‌وه سه‌رۆك بارزانی رایگه‌یاندبوو كه ئه‌وانه واتا كوردانی رۆژئاوا میوان و خاوه‌ن ماڵن له هه‌رێمی كوردستان.
راشیگه‌یاند: په‌یه‌ده ئێستا جگه له دژایه‌تی كورد له رۆژئاوا، دوژمنایه‌تی عه‌ره‌بی سوننه ده‌كه‌ن ئه‌وه‌ش وای كردووه كه عه‌ره‌بی سوننه‌ش، كوردی رۆژئاوا به دوژمنی خۆیان بزانن، ئه‌وه‌ش پیلانی په‌یه‌ده‌یه دژ به كوردانی رۆژئاوا، عه‌فرین و سه‌ری كانێ درا گورگ، ئێستا هه‌وڵی ناوچه‌كانی دیكه ده‌ده‌ن كه راده‌ستی گورگ بكه‌ن . هه‌تا په‌یامێری كوردستان تیڤییان گرت ، كه له سه‌رده‌می به‌عس كاروچالاكی راگه‌یاندنی هه‌بوو ، كه‌چی په‌یه‌ده ده‌ستگیریان كرد.
لای خۆیه‌وه عەبدولباست حەمۆ - ئەندامی مەکتەبی سیاسی (پارتی دیموكراتی كوردستان - سوریا) رایگه‌یاند: فشاره‌كانی په‌یه‌ده بۆ سه‌ر كادیرانی پ د ك س بۆ تێكدانی هه‌وڵه‌كانی یه‌كڕیزییه په‌یه‌ده راستیه‌كان ده‌شارنه‌وه ، شكستی خۆیان به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان داده‌پۆشن، راگه‌یاندنه‌كانیان هه‌وڵی شێواندنی راستیه‌كان ده‌كه‌ن ، ئێمه وه‌ك پارته سیاسییه‌كانی رۆژئاوا هه‌موو هه‌وڵێكمان ئه‌وه‌یه خه‌ونی كورد بهێنینه دی ئه‌ویش له رێگه‌ی یه‌كڕیزی و یه‌كهه‌ڵوێستی .
راشیگه‌یاند كه نه‌ك له رۆژئاوای كوردستان به‌ڵكو له باشووری كوردستان په‌یه‌ده هه‌وڵی نانه‌وه‌ی كێشه‌و گرفتن و ئاڵۆزی له ناوچه‌كه دروست ده‌كه‌ن كه خزمه‌ت به دوژمنانی كورد ده‌كات.
ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه كه مانه‌وه‌ی كورد له رۆژئاوا ، بۆ بوونی هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه، تا له باره‌ی رۆڵی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند كه ئێستا ئه‌مریكا جیدی نیه له پشتیوانی كردنی كوردانی رۆژئاوای كوردستان ، له رووی ده‌ستپێكردنی دانوستانه‌كان له نێوان لایه‌نه‌كانیش.
دارشتنه‌وه‌ی: سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.