په‌رله‌مانی كوردستان سوپاسنامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی به‌لجیكا ده‌كات به‌رامبه‌ر به ناساندنی كۆمه‌ڵكوژی ئێزدییه‌كان وه‌ك جینۆساید.
له‌راگه‌یاندراوێكدا لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و ره‌وه‌ندی كوردستانی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌به‌رامبه‌ر بریاری په‌رله‌مانی به‌لجیكا بۆ به ناساندنی كۆمه‌ڵكوژیی ئێزدییه‌كان وه‌ك جینۆساید رایده‌گه‌ێنێت:
راشیده‌گه‌یه‌نن: سوپاس پێزانینمان ئاراستەی پەرلەمانی بەلجیکا بە بۆنەی ناساندنی کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکان وەک جینۆساید دەکەین و دەستی یەکەبەیەکەی ئەو پەرلەمانتارانە دەکوشین کە دەنگیان بەو پرسە ڕەوایە دا، پرسێک کە ویژدانی تەواوی مرۆڤایەتیی هەژاند.
لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و ره‌وه‌ندی كوردستانی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كه‌ن: هەروەها سوپاسی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە پەرلەمانی بەلجیکا دەکەین، بەتایبەتی ڕۆڵی سەرۆکی لیژنەکە بەڕێز (جۆرج دالیمانگ) ئەو کاتەی کە بەیەکەوه لێژنەکەی ئێمە لەگەڵ ئەوان گفتوگۆیەکمان لەو بارەیەوە پێش نۆ مانگ لە پەرلەمانی کوردستان ئەنجام دا، هەستمان کرد بە دڵێکی گەرمەوە خۆی و هەڤاڵانی لە لیژنەی ناوبراو دەیانەوێت ئەو پرسە سەرەتا لە پەرلەمانی خۆیان بوروژێنن و دواتر لە پەرلەمانی ئەوڕوپا، ئەوە بوو پڕۆژەبڕیارێکیان لەو بارەیەوە بۆ " ناساندنی کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکان وەک جینۆساید" پێشکەش بە پەرلەمانەکەیان کرد.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه: ئەو بڕیارە دڵی هەموو ئێزدییەک و کوردستانییەک و ئازادیخوازێکی خۆش کرد، کە ئامانج لێی چەسپاندنی مافی یاسایی و مەعنەوی و مادیی خوشک و برا ئێزدییەکانە دەرهەق بەو تاوانە گەورەو قیزەوەنەیە کە لە بەرامبەریان کرا.
له‌كۆتاییدا، لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و ره‌وه‌ندی كوردستانی په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت: هیوادارین ئەو هەنگاوەی پەرلەمانی بەلجیکا هاندەرێک بێت بۆ پەرلەمانانی وڵاتانی دیکەش تا هەمان هەنگاو بگرنە بەر و ئەرکی دادپەروەری بەرامبەر بە قوربانیانی کەیسەکە و کەس و کاریان جێبەجێبکەن تا ڕەوتی ئازادی لە سەرانسەری جیهان لە هەمبەر ڕەوتی دڕندەیی و ستەم سەرکەوێت و جیهانێکی دوور لە تاوان و کۆمەڵکوژی ئاوا بکرێت، هەمیش حکومەتی عێڕاق بخاتە ژێر بەرپرسیاریەتیی یاسایی و بە ئەرکە یاساییەکانی خۆی لەو ڕووەوە هەڵسێت.
په‌رله‌مانی کوردستان: بریاڕی به جینۆساید ناساندنی کۆمه‌ڵکوژی ئێزدییه‌کان دڵی هەموو ئێزدییەک و کوردستانییەکی خۆش کرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.