بەڕێوەبەرایەتى گشتى سامانی ئاژەڵ و فێترنەری، چەند رێنماییەک بۆ ئەو کەسانە بڵاو دەکاتەوە کە قوربانى دەکەن و رایدهگهێنێت: لەبەر هەبوونی نەخۆشی تای خوێن بەربوون لەعێراق و لەپێناو کۆنترۆڵکردنی نەخۆشیەکە، سەربڕینى ئاژەڵەکان بەشێوەیەکى زانستى و لەژێر رێنماییەکاندا بێت.
چەند رێنماییەکی گرنگ بۆ بەرچاو روونی ئەو هاووڵاتیانەی خوازیاری قوربانی کردنن بەبۆنەی جەژنەوە، بەتایبەتی دوابەدوای بڵاوبونەوەی نەخۆشی تای خوێن بەربوون(الحمی النزفیه) لە عێراق.
یەکەم/ ئەو ئاژەڵەی سەردەبڕدرێت دەبێت تەندروست بێت و قڕنەوگەنەی لەسەر نەبێت.
دووەم/ ئاژەڵی قوربانی لە کوشتارگە سەردەبڕدرێت، تاکو پشکنینی پێش سەربڕین و دوای سەربڕینی بۆ بکرێت و دڵنیابین لە تەندروستی گۆشتەکە.
سێیەم/ گۆشتی قوربانی لە ناو کیسی شەفاف دابەش بکرێت و دەبێت کیسەکە خاوێن و نوێ بێت.
چوارەم/ سەربڕینی ئاژەڵ لە ناو ماڵ و کۆڵان هۆکارێکە بۆ بڵاوبونەوەی نەخۆشیەکان و پیس بوونی ژینگە، هەروەک دیاردەیەکی ناشارستانیە، بەتایبەتی لە ئێستادا کە چەند حاڵەتێکی نەخۆشی خوێن بەربوون (الحمی النزفیه)لە عێراقدا تۆمار کراوە.
پێنجەم/ لەکاتی وەرگرتنی گۆشتی قوربانی راستەوخۆ بەکاری مەهێنه و بیست چوار کاتژمێر لە ساردکەرەوەی بهێڵەوە.
شەشەم/ لەکاتی دەستکاری کردنی گۆشت و لاشەی ئاژەڵ دەستکێش بەکار بهێنە.
حەوتەم/ ئەگەر گومانت لە گۆشتی ئاژەڵی قوربانی هەبوو پەیوەندی بە لێژنەکانەوە بکە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.