Erbil 9°C شەممە 23 تشرینی دووەم 05:25

سەربەست لـەزگین: دوو لیوای هـاوبه‌ش پێکـده‌هـێنرێـت

کوردستان TV
#5
100%

بۆ پێكھێنانی ئەم دوو لیوا ھاوبەشە، وەزارەتی پێشـمـەرگە ھـێزەكانی ئامادەكـردووە

سەربەست لەزگین بریكاری وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی تایبەتدا، رایدەگەیەنێت: دوای ئەوەی ناوەندەکانی هەماهەنگی هاوبەش، (مرکز التنسیق المشترک) لە نێوان وەزارەتی بەرگری عێراق و وەزارەتی پێشمەرگە دەستبەکاربوون، بڕیارە دوو لیوای هاوبەش لەنێوان هێزی پێشمەرگەو سوپای عێراقی پێکبهێنرێت، بۆ پێكھێنانی ئەم دوو لیوا ھاوبەشە، وەزارەتی پێشمەرگە ھێزەكانی ئامادەكردووە.
لە ئێستادا گفتوگۆ لەبارەی پرچەككردن و مووچەی ئەو دوو لیوایە دەکرێت. رۆژی شەممە 17-7-2021 سەربەست لەزگین، بریكاری وەزارەتی پێشمەرگە بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند: رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە (كەركووک، خانەقین، دیالە، سەلاحەددین، ئەنبار و رۆژئاوای موسڵ)، تا دێت کردە تیرۆریستییەکانیان زیاتر دەكەن.


هەروەها وتی: ھاوپەیمانان و ھەرێمی كوردستان و عێراقیش گەشتونەتە ئەو بڕوایەی جوڵەکانی داعش مەترسییان دروست کردووەتەوە، بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو مەترسییەش، پێوستە ھەماھەنگی لەنێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق ھەبێت.

لەبارەی دوو لیوا ھاوبەشەكەی نێوان هێزەکانی پێشمەرگەو سوپای عێراق، بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند: بەرەو پێشچوونی باش لە نێوان ھەولێرو بەغدا ھەیە، بۆئەم مەبەستە لە ئێستادا گفتوگۆ لەسەر (پرچەككردن و مووچە و پەیكەربەندی) دوو لیواکە دەکرێت، ئێمە لە وەزارەتی پێشمەرگە ئەو ھێزانەی بۆ ئەو دوو لیوا دیاری کراون، ئامادەمان کردوون.
سەنتەری میدیا

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.