Erbil 12°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 13:47

شارەوانی هەولێر ئەو شوێنانە دیاریدەکات کە پاشماوەی قوربانی لێ فرێ دەدرێت

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەكشەممە 18-7-2021،  سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر رێنماییەکانی رۆژانی جەژنی قوربانی بڵاوكردەوە و رایده‌گه‌ێنێت: بەمەبەستی پاراستنی ژینگەی شاری هەولێر لە کاتی قوربانی کردن لە رۆژانی جەژنی قوربان و تێکنەدانی سیمای شارەکەمان، سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، لە رێگای تیمەکانی بەرێوەبەرایەتی خزمەتگوزار و ژینگەپارێزی، هەستاوە بە تەرخانکردنی(26) شوێن لە شاری هەولێر، بۆ فرێدانی پاشماوەی ئاژەلی قوربانی.
 
 سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر راشیده‌گه‌ێنێت: داواکارین لە هاووڵاتیان کە پابەندبن بە فرێدانی پاشماوەی ئاژەڵەکانت قوربانی لەو شوێنانە و فرێنەدانی لە شوێنی گشتی و شەقامە سەرەکیەکان، لەکاتی بوونی هەر کێشەیەک لە پرۆسەی خاوێنکردنەوە، دەتوانن پەیوەندی بکەن بە ژمارەی مۆبایلی بەرێوەبەرایەتی خزمەتگوزار و ژینگەپارێزی بە ژمارەی(٠٧٥١١٦٢٤٥٥٠).
 
ئەو شوێنانەی کە پاشماوەی قوربانیەکانی لێ فرێدەدەن لە سنووری سەر بە سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بریتین لەمانەی خوارەوە:
 
سنووری شارەوانی یەک
١- کەمپی کۆمپانیای هۆتکلین/ شەقامی ٣٠مەتری، نەقلیاتی کۆن
٢- ناو بازار / پشت شارەوانی یەک / لەگەل دیواری گۆرستان
٣- گەرەکی تەیراوە / نزیک مزگەوتی حاجی عبدالله
٤- شەقامی ٣٠ مەتری / ژێر پردی سەیداوە
ژمارەی مۆبایل(٠٧٥١٤٥٨٢٥٥١ / ٠٧٥١١٦٢٤٥٥٠)
 
سنووری شارەوانی دوو
١- کەمپی کۆمپانیای قەدەر/ شەقامی رەشکین
٢- گەرەکی کانی / بەرامبەر مزگەوتی شەهید نجم الدین
٣- گەرەکی شۆرش / پشت یانەی وەرزشی بروسک
ژمارەی مۆبایل(٠٧٥٠٨٨٦٩٤٤٩ / ٠٧٥١١٦٢٤٥٥٠)
 
سنووری شارەوانی سێ
١- کەمپی کۆمپانیای باغی پرگوڵ / شەقامی تەنیشت وەزارەتی پێشمەرگە
٢- گەرەکی بەستە پیازە / نزیک گۆرستانی بەستە پیازە
٣- شەقامی کۆرنیش / پشت گۆرستانی شێخ احمد
٤- شەقامی ١٠٠ مەتری / بەرامبەر فاملی تەنیشت بەندیخانەی ناو جەوانان
ژمارەی مۆبایل(٠٧٥١٤٤٨٧٠٦٠ / ٠٧٥١١٦٢٤٥٥٠)
 
سنووری شارەوانی چوار
١- کەمپی کۆمپانیای ئەرتووش / گەرەکی کارێزان
٢- کەمپی کۆمپانیای دازلینگ فیوچەر / گەرەکی کارێزان
٣- شەقامی کۆرنیش / نزیک شەقامی کۆیە
٤- شەقامی کۆرنیش / نزیک شەقامی بنەسلاوە
٥- گەرەکی مامۆستایان / شەقامی ٢٠مەتری نێوان گەرەکی مامۆستایان و خانووی ئەمین عامەکان
٦- گەرەکی ٥حسارۆک / نزیک شوقەکانی نەورۆز ستی
ژمارەی مۆبایل(٠٧٥٤٥٢٣٩٧٩ / ٠٧٥١١٦٢٤٥٥٠)
 
سنووری شارەوانی پێنج
١- کەمپی کۆمپانیای زوگ/ شەقامی مخمور
٢- شەقامی کۆنی کەرکوک / رێگای تابلۆی کۆنی ئۆتۆمبێل
٣- شەقامی ١٢ مەتری نزیک بەنزینخانەی حاجی شێرزاد
٤- شەقامی مخمور نزیک قوتابخانەی (خدر سوارە)
ژمارەی مۆبایل(٠٧٥٠٤٤٦٣٠٢٧ / ٠٧٥١١٦٢٤٥٥٠)
 
سنووری شارەوانی شەش
١- مەیدانی ئاژەلان
٢- گەرەکی کوردستان / نزیک بازاری سیم
٣- گەرەکی کرێکاران / بەرامبەر قوتابخانەی وەلی دیوانە
٤- گەرەکی نەورۆز ستی / نزیک نوسینگەکانی خانووبەرە
٥- گەرەکی بەهاری نوێ / نزیک قوتابخانەی بێشە
ژمارەی مۆبایل (٠٧٥٠٣٥١٠٧١٠ / ٠٧٥١١٦٢٤٥٥٠)
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.