له‌نووسراوێكدا، كهوێنهیهك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه و ئاراسته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی شاره‌كانی هه‌رێم كراوه، د. سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی رایدهگهێنێت: له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی كار‌و رێكخستنی كاره‌كان، پابه‌ندی ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه بن:
1- دانانی خشته‌ی ئێشكگری سه‌رجه‌م ناوه‌ندییه‌كانی پزیشكانی پسپۆڕ و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی .
2- دانانی لێژنه‌ی به‌دواداچوونی رۆژانه .
3- ئاماده‌كاری بۆ خزمهگوزارییهكانی خواردن و پاكه‌ره‌وه و دابینكردنیان.
4- وه‌رگرتنی ئاماری رۆژانه‌ی فریاكه‌وتنه‌كان .
5- ئاماده‌كاری رێكاره‌كانی پشكنین و خۆپارێزی و چاره‌سه‌ری كۆڕۆنا.
6- به‌دواداچوونی شوێنه گشتییه‌كان و چاودێری ته‌ندروستی بازاره‌كان.
7- دانانی خشته‌ی تایبه‌ت به تیمه‌كانی فریاگوزاری خێرا و به‌شی فریاكه‌وتن.
8- ئاماده‌كاری و پته‌وكردنی خزمه‌تگوزاری ژماره 122.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.