Erbil 20°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 17:10

سێیه‌مین فێستیڤاڵی خه‌ڵاتی زێڕینی (له‌تیف ھه‌ڵمه‌ت) بۆ شیعر به‌ڕێوه‌چوو

کوردستان TV
100%

سێیه‌مین فێستیڤاڵی خه‌ڵاتی زێڕینی (له‌تیف ھه‌ڵمه‌ت) بۆ شیعر له‌سه‌ر ئاستی گه‌رمیان به‌ڕێوه‌چوو.

به‌ ئاماده‌ بوونی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و به‌رپرسانی حكومی و حزبی و شاعیران و ئه‌دیبان و ڕۆشنبیران و مامۆستایان ناوه‌ندی باڵای (ی.ل.د.ك) سێیه‌مین فیستیڤاڵی خه‌ڵاتی زێرینی له‌تیف ھه‌ڵمه‌ت بۆ شیعر به‌ڕێوه‌برد له‌ فیستیڤاڵه‌كه‌دا جوانترین ده‌قی شیعری ھه‌ڵبژێدرا و خه‌ڵاتی زێڕینی فیستیڤاڵی وه‌رگرت  له‌كۆتایدا بروانامه‌ی به‌شداربوون به‌سه‌ر به‌شداربووان و خه‌ڵاتی ڕێز لێنان به‌خشراو سه‌ركه‌وتووه‌كانیش كه‌ به‌م شێوه‌ی خواره‌وه‌ بوو:

١- ئه‌كره‌م هه‌واس

٢- ئارام حاجی

٣- حه‌سه‌ن موحه‌ممه‌د

 شایانی باسه‌ لێژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی ده‌قه‌كان كه‌ بریتی بوون له‌ به‌ڕێزان ( د. مه‌ریوان حسێن فه‌رحان ــ م.ی. هه‌ژار فه‌قێ سلێمان ــ م.ی. سه‌روه‌ر سه‌عدوڵڵا) .

123

 

ئا- كامران

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.