له راگه‌یاندراوێكدا، قاتیمقامیه‌تی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه: شەوی شازده له‌سه‌ر حه‌ڤده‌ی 7 ى 2021 ، بە فەرمانی قایمقامی هەولێر، بە ھەماھەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەڕایەتی ئەندازە و پارکەکان، ھەڵمەتی نەھێشتنی دیاردەی کێشانی نێرگلە لە ناو پارک و باخچە و دوورگە سەوزایی و شوێنە گشتیەکان بەرێوه‌چوو، لە ئەنجامدا توانرا زیاتر لە(21) نێرگلە دەستی بەسەردابگیرێت لەگەڵ چەندین کەلوپەلی ئامادەکردنی نێرگلە ، سەرجەم ئەم نێرگلانەش لەڕێگای لێژنەیەکی تایبەتەوە لەناودەبردرێن .
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی قائیمقامیه‌تی هه‌ولێردا هاتووه: هه‌ڵمه‌ته‌كه به‌رده‌وامی ده‌بێت سه‌ردانی ته‌واوی شوێن و ناوچه‌كانی دیكه له‌پارك و باخچه‌كان و شوێنه گشتییه‌كان ده‌كرێت .
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.