بەڕێوبەری پۆلیسی هاتووچۆی ناوشاری سلێمانی رایگەیاند: تیمەكانی هاتووچۆ كامێراكەیان پاكردوەتەوەو لەئێستادا كاردەكات، هەر كەسێكیش ئەو كارەی كردبێت بەپێی ئەو كامێرا چاودێرییانەی لەنزیك پردی كۆبانێن كە وەرگیراون بكەرەكە دەستگیردەكرێت و دەدرێتە دادگا.
له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیدا عەقید سەعدوڵڵا عەزیز به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هاتوچۆی ناو شاری سلێمانی سه‌باره‌ت به شێواندنی كامێرای چاودێری نزیك پردی كۆبانێ له شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود له‌لایه‌ن كه‌سێكی تێكده‌ره‌وه، روونكردنه‌وه‌ی دا و رایگه‌یاند له‌لایه‌ن تیمه‌كانی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی شاری سلێمانی كامێراكه خاوێنكراوه‌ته‌وه و دووباره به كارخراوهتهوه.
شایه‌نی باسه ئه‌مرۆ شه‌ممه 17 ی تەموزی 2021، یەکێک لە کامێرا جێگرەکانی سەر بازنەیی مەلیک مەحمود لە شاری سلێمانی شێوێندرا.
هه‌ر له چوارچێوه‌ی كۆنفڕانسه رۆژنامه‌وانییه‌كه سه‌باره‌ت به ئاماده‌كارییه‌كانی رۆژانی جه‌ژنی قوربان به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی ناو شاری سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد له‌لایه‌ن تیم و مه‌فره‌زه هاوبه‌شه‌كان به شێوازێكی تۆكمه ئاماده‌كاری كراوه بۆ ڕێگریكردن له هه‌ر دۆخ و حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو له پێناو سه‌لامه‌تی گیانی هاووڵاتییان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.