كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان رایگه‌یاند: ژماره‌یه‌كی زۆر له قه‌واره سیاسییه‌كان به بێ وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت له‌لایه‌نی فه‌رمی باره‌گایان كردۆته‌وه ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌وه‌ی یاسایه.
فه‌رمانگه‌ی كاروباری پارت و قه‌واره سیاسییه‌كان سه‌ر به كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق دووپاتیكرده‌وه باره‌گای سه‌رجه‌م ئه‌و حزب و قه‌واره سیاسییانه داده‌خات كه به فه‌رمی له كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان تۆمارنه‌كراون، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد له ئێستادا دووسه‌د و شه‌ست و حه‌وت حزب و پارتی سیاسی له عێراقدا تۆماركراون.
ڕۆژنامه‌ی سه‌باحی نیمچه فه‌رمی له زاری هه‌یمان ته‌حسین به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگیه كاروباری پارت و قه‌واره سیاسییه‌كان له كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان گواستۆته‌وه له چه‌ند پارێزگایه‌كدا گه‌ڕانی مه‌یدانییان ده‌ستپێكردووه بۆ داخستنی باره‌گای ئه‌و حزب و لایه‌نه سیاسییانه‌ی كه تا ئێستا خۆیان له كۆمسیۆن تۆمارنه‌كردووه یاخود به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عێراق ناكه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره‌یان هێزه‌كانی پۆلیس و فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان هاریكاریانن و هه‌ر پارتێكی سیاسی ڕووبه‌ڕووی ئه‌و هه‌نگاوه‌یان بوه‌ستێته‌وه ئه‌وا به زۆر باره‌گاكه‌ی داده‌خرێت.
روونیشی كردۆته‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر له قه‌واره سیاسییه‌كان به بێ وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت له‌لایه‌نی فه‌رمی باره‌گایان كردۆته‌وه ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌وه‌ی یاسا كارپێكراوه‌كانه.
هیمان ته‌حسین ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو فه‌رمانگه‌یان كارده‌كات بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێكاره مه‌رجداره تونده‌كان بۆ دامه‌زراندنی پارت و قه‌واره‌ی سیاسی نوێ به‌و مه‌رجه‌ی بۆ دوای هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی مانگی ئۆكتۆبه‌ری داهاتوو بێت چونكه له ئێستادا ده‌رگای خۆپاڵاوتن و به‌شداریكردنی لایه‌نه سیاسییه‌كان و چوونه ده‌ره‌وه‌یان داخراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.