دوای جەژنی قوربان هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و گواستنەوە و گەیاندن كۆدهبنهوه، بریارێك بۆ وادەی كۆتایی بۆ لێدانی لۆگۆ و لەزگەی تەكسی دهدرێت.
دیلان رەشاد رواندزی گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن رایگهیاند: لە ئێستادا هیچ بریارێك نەدراوە بۆ درێژكردنەوەی وادەی كۆتایی بۆ لێدانی لۆگۆ و لەزگەی تەكسی .
بریار وایە لەدوای جەژنی قوربان هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و گواستنەوە و گەیاندن كۆبوونەوە لەوبارەیەوە ئەنجام بدەن تیایدا بە پێی یاسا و رێنماییەكان بریاری گونجاو دەدرێت بۆ ئەم پرسە.
لە ئێستادا پێویستە شوفێرە بەرێزەكان كات بەفیڕۆ نەدەن و سەردانی بنكەكانی لێدانی لۆگۆ و لەزگەی تاكسی بكەن بۆ ڕایی كردنی كارەكانیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.