Erbil 11°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 11:57

عەممار حەکیم داوایه‌ک ئاراسته‌ی موقتەدا سەدر ده‌کات

کوردستان TV
100%

عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتیمانی رایگەیاند، داوا لە موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر دەکەن لەبڕیاری کشانەوەی لەهەڵبژاردنەکان پاشگەزبێتەوە،

عه‌مار ئه‌لحه‌كیم، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی له‌ عێراق، داواى له‌ موقته‌دا سه‌دری رێبەری رەوتی سەدر، كرد، له‌ بڕیاره‌كه‌ى پاشگه‌ز بێته‌وه‌، كه‌ دوێنێ بڕیاریدا، به‌شدارى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران نه‌كه‌ن.

عه‌مار حه‌كیم، له‌ ئه‌ژماری تایبه‌تى خۆی له‌ تویته‌ر، رایگه‌یاند، پێویستە سەدر گۆڕەپانەکە چۆڵ نەکات، روونیشیكرده‌وه‌، عێراق به‌ قۆناغێكى هه‌ستیار و مه‌ترسیدار، تێده‌په‌ڕێت، پێویسته‌ كار بۆ سه‌رخستنى پڕۆسه‌ى دیموكراتى بكرێت، تاوه‌كو گه‌لى عێراق به‌ ته‌واوى مافه‌كانى بگات.

دوێنێ، موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر، رایگەیاند: بەشداری لە هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق ناکەم.

سەدر، راشیگەیاند: بەداخەوە هەموو شتێکی جوان لە عێراق سەندراوەتەوە و وێرانکاری ماوەتەوە، پڕ بووە لە داگیرکار و گەندەڵکار، هەموویان لەسەر بەرژەوەندی کەسی رێککەوتوون، هەموویان پارە و دەسەڵات و چەکیان دەوێت.

 

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.