Erbil 8°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 10:28

وێنه‌ .. پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیر کردنی باندێکی 5 که‌سی راگه‌یاند

کوردستان TV
100%


به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیر كردنی 5 تۆمه‌تباری راگه‌یاند و رایده‌گه‌ێنێت: 
مقه‌ده‌م هۆگر عه‌زیز گوته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر به‌ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی راگه‌یاند: دوای ئەوەی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی نووسراوێكی فەرمیی ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتییه‌كه‌مانی كرد، كە دوو ئۆتۆمبێل بە فڕوفێل بردراون و هێنراونەتە پارێزگای هەولێر، دەستبەجێ نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی دزینی ئۆتۆمبێل دەستیان بە لێكۆڵینەوە كرد و توانییان دەست بەسەر هەردوو ئۆتۆمبێلەكەدا بگرن و هەروەها بە تۆمەتی فڕوفێل ، 5 تۆمەتباریان دەستگیر كرد، كە 3 لەو تۆمەتبارانە چەكدار بوون.
مقه‌ده‌م هۆگر عه‌زیز گوتیشی: تۆمه‌تباران په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ رێكخراو  بەپێی مادەی 456  راگیراون .
گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر راشیگه‌یاند: ئۆتۆمبێلەكانیش رادەستی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەكرێنەوە، تا بدرێنەوە بە خاوەنەكانیان.

 

1111

شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.