Erbil 13°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 12:46

لقی گەرمیانی یەکێتی مامۆستایان وادەی راکێشانی تیروپشکى بۆ خانووی مامۆستایانی کەلار راگه‌یاند

کوردستان TV
100%


ئازاد حەسەن، سەرۆكی لقی گەرمیانی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان، رایده‌گه‌ێنێت: بڕیاریان داوە لە رۆژی 3-8-2021 و رۆژانی دواترەوە تیروپشک بۆ خانووەکانی پرۆژەی بەهەشتی کەلار (خانووی مامۆستایان)، بکەن.
سه‌رۆكی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی مامۆستایان راشیده‌گه‌ێنێت: مەرجەکان بۆ دەرچوونی ناوی مامۆستایان لە تیروپشکەکە بریتین له‌:
1- دانەوەی هەموو قیستە کەڵەکەبووەکانی سەر مامۆستا بە کۆمپانیای وەبەرهێنەری پرۆژەکە.
2- پێدانی پسولەی ئەستۆپاکی لەلایەن کۆمپانیا بە مامۆستا و ئەویش پێویستە بیگەیەنێتە سەندیکا.
3- ئەوانەی کڕین و فرۆشتنیان بە خانووەکانیان کردووە، پێویستە بەزووترین كات .سەردانی كۆمپانیا بكەن بەمەبەستی بەناوكردن (تحویل) كردنی گرێبەست.
4-بوونی ناسنامەی یەکێتیی مامۆستایان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.