له‌راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه 11 - 7 - 2021 ، کەمال محه‌مه‌د ساڵح وەزیری کارەبا، کێشە و کەموکورتییەکانی کەرتی کارەبای لەسەر ئاستی پارێزگای هەولێر لەگەڵ بەڕێوەبەرانی کارەبای پارێزگاکە تاوتوێ کرد.
وه‌زاره‌تی كاره‌با رایده‌گه‌ێنێت: داهاتی کارەبا لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان لە ماوەی مانگی رابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە ، هەر ئەم داهاتەیە کە لەگەڵ داهاتەکانی دیکە بۆ مووچە و و خزمەتگوزارییەکان خەرج دەکرێت.
وه‌زاره‌ت ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات ، گەڕاندنەوەی داهاتی کارەبا لە کاتی دیاریکراودا بۆ گه‌نجینه‌ی گشتی بەشێکی گرنگی کاری بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەیوەندیدارەکانی کارەبا دەبێت.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌بادا هاتووه: مانگی حوزەیران 39 هەزار پسولەی کارەبا لە هەولێر دراوە بە هاوبەشانی کارەبا، ئەم مانگە لە پلان دایە لە کۆی 160 هەزار هاوبەش، 150 هەزار پسوولە چاپ بکرێت.
وه‌زاره‌تی كاره‌با راشیده‌گه‌ێنێت: پێویستە هاوبەشانی کارەبا قەرزەکانیان بدەنەوە، بە پێچەوانەوە رێکاری یاسایی لە بەرانبەریان دەگیرێتە بەر.
هه‌روه‌ها راشیده‌گه‌یه‌نن: 875 هاوبەشی کارەبا لە بواری پێشەسازی، کشتوکاڵی و بازرگانی لە هەولێر هەیە و 64 شوێن بەهۆی نەدانی قەرزەکانیان کارەباکەیان بڕدراوە و 185 هاوبەش بۆ خۆیان هاتوون و قەرزەکانیان داوە. ئەگەر ئەم هاوبەشانە لەکاتی دیاریکراودا قەرزەکانیان نەدەنەوە، کارەباکەیان دەبڕێت.
وه‌زاره‌تی كاره‌با راشیده‌گه‌ێنێت: پرۆسەی بەستنی پێوەری زیرەک بۆ چارەسەرکردنی بەشێکی زۆری کێشەکانی کارەبا خێراتر دەکرێت و پێویستە بەستنی لینکەکانیان بە توڕی کارەباوە بەپێی گرێبەست لە لایەن کۆمپانیای جێبەجێکارەوە جێبەجێ بکرێت، کە دەبێتە بەکارخستنی خێراتری پێوەرەکە.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: بۆ نەهێشتنی سەرپێچییەکانی سەر توڕی کارەبا لەگەڵ پۆلیس و ئاسایش و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکە هەماهەنگییەکی تەواو دەکرێت، بەتایبەتی دوای نەهێشتنی سەرپێچی، بە دواداچوون بۆ ئەو شوێنانە دەکرێت کە سەرپێچییەکانیان بڕدراوە و لە ئەگەری دووبارە بوونەوە، رێکاری توندی یاسایی لە بەرانبەریان دەگیرێتە بەر.
له كۆتاییدا وه‌زاره‌تی كاره‌با رایده‌گه‌ێنێت: لە مانگی حوزەیران، 1056 سەرپێچی لە پارێزگای هەولێر بڕدراوە و، تیمەکانی راسپێردراو بە شێوەیەکی بەرفراونتر دەست بە هەڵمەتی نەهێشتنی سەرپێچی دەکەن.
هەڵسەنگاندنی ئەدای بەڕێوەبەرانی کەرتی کارەبا لە پارێزگای هەولێر دەکرێت کە بە پێی کار و خزمەتگوزارییەکانیان بۆ هاووڵاتیان دەبێت.
پرۆژەی پۆرتاڵی خزمەت بۆ بەرچاوروونی و ئاسانکاری بۆ هاووڵاتیان لە کەرتی کارەبا پراکتیزە دەکرێت.
وه‌زیری کاره‌با: بۆ نەهێشتنی سەرپێچییەکان لەگەڵ پۆلیس و ئاسایش و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکە هەماهەنگی ده‌که‌ین
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.