له راگه‌یاندراوێكدا، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای پارێزگای سلێمانی بڵاویكرده‌وه: ئاگادار ئه‌و ماڵانه ده‌كه‌ینه‌وه كه پێوه‌ری زیره‌كی كاره‌بایان بۆ به‌ستراوه، له ئێستادا پێوه‌ره‌كان كراوه به (40) ئەمپێر و ئه‌گه‌ر له بڕه زیاتر به‌كاربهێنرێت پێوه‌ره‌كه بۆ ماوه‌یه‌ك ده‌كوژێته‌وه و دواتر هه‌ڵده‌بێته‌وه.
كاره‌بای سلێمانی ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات: ئه‌گه‌ر له‌و كاته‌دا به‌كارهێنان كهمهنهكرێتهوه بۆ ماوه‌ى 45 خولهك پێوه‌ره‌كه ده‌كوژێته‌وه، بۆیه تكایه هه‌وڵبده‌ن له بڕه‌ى دیاریكراوه زیاتر به‌كارنه‌هێنن بۆ ئەوەى توشى گرفتى کوژاندنەوەى کارەبا نەبن.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.