بێگه‌رد تاڵه‌بانی، وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاندووه: له‌ئێستادا ئێمه وه‌كو وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو دروستكردنی 9 به‌نداوی ستراتیژیمان ڕاگه‌یاندووه كردووه ئه‌وه‌ی مایه‌ی خۆشحاڵیه له‌سه‌رووی 60 كۆمپانیای گه‌وره نێوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی ئاماده‌ییان ده‌ربڕیووه ئه‌م به‌نداوه ستراتیجیانه دروست بكه‌ن به سیسته‌می( P.P.P) كه سیسته‌مێكی تازه‌یه له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه په‌سه‌ند كراوه.
هه‌روه‌ها بێگه‌رد تاڵه‌بانی باسی له كاریگه‌ری وشكه ساڵی له‌سه‌ر سه‌رچاوه ئاوییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان كرد به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر هه‌ردوو به‌نداوی دووكان و ده‌ربه‌ندیخان له‌وڕووه‌وه گوتی: به‌دڵنیاییه‌وه وشكه‌ساڵی زیانی داوه له‌سه‌رچاوه ئاوییه‌كان، گه‌وره‌ترین زیان به‌ر زێی سیروان كه‌وتووه كه به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخانی له‌سه‌ره، به‌داخه‌وه بۆته هۆكاری ئه‌وه‌ی جگه له‌بابه‌تی كشتوكاڵی سامانی ئاویش كه ماسی یه ڕێژه‌یه‌كی زۆر له‌ناوچووه و كاریگه‌ریشی كردۆته سه‌ر ئاوی خواردنه‌وه، كاریگه‌ری كردۆته سه‌ر ڕووبه‌ری ئه‌و زه‌وییه كشتوكاڵیانه‌ی كه له‌به‌ر ئاوی سیروان ده‌توانرێت ئاو بدرێن.
وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی هه‌رێم ده‌شڵێت: له‌سه‌ر هه‌ردوو سه‌رچاوه‌ی ئاوی ده‌ربه‌ندیخان و دوكانیش ئێران به‌نداوی دروستكردووه، بۆ دوكان ڕۆژانه ئه‌و ئاوه‌ی دێته ناو به‌نداوی دوكانه‌وه ڕێژه‌یه‌ك ده‌كرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی زێی سیروان كه دێته ناو به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان، به‌داخه‌وه ڕێژه‌كه به‌ڕاده‌یه‌ك كه‌مبۆته‌وه به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما ئه‌و ڕێژه‌یه‌ش كه هه‌یه ده‌كرێت بڵێم به‌هۆی به‌هه‌ڵم بوونه‌وه ئاوه‌كه له‌ناو ده‌چێت.
بێگه‌رد تاڵه‌بانی ڕاشیگه‌یاند: ئێمه له‌گه‌ڵ وڵاتی ئێران به‌فه‌رمی قسه‌مان كردووه، له‌گه‌ڵ سه‌ركونسوڵی وڵاتی ئێران له هه‌ولێر، وه خۆشمان له‌سه‌ردانه‌كه‌مان بۆ ئێران به‌فه‌رمی به جه‌نابی ڕاوێژكاری سه‌رۆك كۆماری ئێرانمان ڕاگه‌یاند، ئه‌م بابه‌ته ڕۆڵ و كاریگه‌رییه‌كی زۆر زۆری هه‌یه هه‌م له‌سه‌ر خودی هه‌رێمی كوردستان هه‌م له‌سه‌ر ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق، چونكه به‌شێكی زۆری ئاوه‌كانی سه‌رچاوه‌ی به‌نداوه‌كانی ئێمه كه ده‌كرێنه‌وه نزیكه‌ی 90% ی ده‌چێته ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق، بۆیه به‌ڕاستی ئه‌وه‌ی كه زیانمه‌ند ده‌بێت ته‌نها هه‌رێمی كوردستان نییه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.